ئەتوانین بڵێین زمانی کوردی کۆنترین زمانی زیندووی جیهانە “زمانی کوردی زۆر کۆنترە لە زمانی عەرەبی و فارسی” ئەگەر بڕوانینە لێکۆڵینەوە زانستییەکان و بنەچەی زمانەکان، دەرئەکەوێ کە زمانی کوردی دایکی هەموو زمانەکانە کەواتە با بایەخ بەو زمانە بدەین.
(جەلال شەنگیور، پرۆفێسۆرە لە زانستگەی تەکنیکیی ئیستەنبوڵ. لە دایک بووی 1955ـە بەرەگەز تورکە هەروەها زمانی ئەڵمانیش بە باشی ئەزانێت و پسپۆڕی بۆاری جیۆلۆجیایە، بە تایبەت لە بۆاری چینی دەرەوەی رووی ئەرددا و وێناکردنەوەی ئەو ئاڵوگۆڕە مێژووییانەی لە چینەکانی پلێتە بەردینەکان لە سەر ئەردی ئاسیا درۆسبوون.
شەنگیور سەرەتا لە (ئەکادێمیای ڕۆبێرت) لە ئیستانبوڵ خوێندوویە، پاشان چووەتە (زانستگەی دەوڵەتی نیویۆرک لە ئالبانی) و ساڵی 1978 بەکالۆریۆسی وەرگرتووە پاشان لە ساڵی 1982 دکتۆراکەی وەرگرتووە، ئەوجا گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و لە ساڵی 1992ـەوە لە زانستگەی ئیستەنبوڵ کار دەکات.
شەنگیور ئەندامی زۆرێک لە ئەکادێمیا زانستییە بەناوبانگەکانی جیهانە، بەشدارە لە بەڵاوکڕدنەوەی چەند گۆڤارێکی زانستیی جیۆلۆجیی وڵاتاندا، چەند کتێبێکی لە بۆارە زانستییەکەی خۆیدا نووسیوە، گەلێک نیشان و پاداشی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. رۆژنامەی (جومهوریەت)ی تورکی لە بەشی زانستییدا ستونێکی تایبەتی بۆ ئەم پرۆفیسۆرە تەرخان کردووە، هەفتانە شتێکی تێدا ئەنووسێ.