نمایشکردنی نامە شەخسیەکان و ئەۆ وێنانەی کە فەرانتس کافکا کێشاویە

سێ ڕەشنووسی چیرۆکی ئامادەکاری ئاهەنگی هاوسەرگیری لە گوند

کتێبخانەی نەتەوەی ئیسرائیل دوای ساڵانێک گەران، کۆمەڵێک لە دەسنووس و نامە شەخسیەکان و ئەو وێنانەی کە فەرانس کافکا، نووسەری خەڵکی وڵاتی چکی کۆ کردووەتەوە ڕیزبەندی کردووە و بە شێوەی دیجیتاڵ لە ڕێگای ئینترنێتەۆە خستوویەتە بەر دەستی هەموان.

ئەم زەنجیرە دیجتاڵیە بریتیە لە سێ رەشنوسی چیرۆکی “ئەمادەکاری بوک لە لادێ”، دەفتەرێک کە کافکا بۆ مەشقکردنی زمانی ئیبری بەکاری هێناوە سەدان نامەی سەخسی، وێنەگەلێک کە کێشاویە لەگەڵ تێبینی لە سەر سەفەر

. نامەکانی کافکا گەیشتە کتێبخانەکانی ئیسرائیل

. پەردەلادان لە سەر دەسنووسەکانی کافکا تەنیا بۆ شارەزای بەرهەمەکانی

کارت پۆستگەلێک کە کافکا بۆ هاورێکەی خۆی ماکس برۆدی ناردووە
نووسینەکانی کافکا لەسەر سەفەری بۆ پاریس لە ساڵی 1911 نووسیویە

کافکا لە ساڵی یەکەمی زانکۆدا بوو کە بەهرەی وێنە کێشینی لە خۆیدا ناسی: زۆرینەی کارەکانی کاریکاتۆری سەیر و سەمەری “گرووتسکی” لە کەسانە بوو کە دەیدی یان خود خۆی دەکێشان.

یەکێ لەو وێنانەی کە فرانتس کافکا کێشاویە

کافکا هەموو دەسنوسەکانی دابووە ماکس برۆد، و داوای لێ کردبوو دوای مەرگی هەمووی بسوتێنێت.

بەڵام ماکس برۆد وەسیەتەکەی کافکا کە ساڵی ١٩٢٠ کۆچی دوای کرد جێبەجی نەکرد و بەرهەمەکانی ئەوی بەڵاو کردەۆە بەو شێوە کافکا وەک یەکێ لە نووسەرە گەورەکانی سەدەی بیستەم ناوبانگی دەرکرد.

وێنەی فرانتس کافکا

مەحاکەمەی، کوشک و گۆران سێ شاکاری کافکا دێنە ئەژمار

یەکێ لەو 9 دەفترانەی کە کافکا تێدا مەشقی زمانی ئیبری ەێدا کردووە. ئەو لە ساڵی 1917 دەسی کردووە بە فێربوونی ئەم زمانە هەر ئەو ساڵەی کە توشی نەخۆشی سل بووە

ساڵی ١٩٦٨ دوای کۆچی دوای ماکس برۆد، زەنجیرە بەرهەمەکانی کافکا ون بوو و کتێبخانەی ئیسرائیل دوای گەرانێکی چر و ناکۆکێیەکی یاسایی ١١ ساڵە سەرکەوتو بوو لەوەی کە ئەم زەنجیرە بەرهەمە دوبارە کۆبکاتەوە و بیگوازێتەوە بۆ کتێبخانە.

توێژەران ئەم بەڵگە و پەرانەیان لە سنوقی ئەمانەتی بانکگەڵیک لە ئاڵمان و سوویس و ئیسرائیل دۆزیەوە.

دواین بەشی ئەم نووسراوانە کە ساڵەهای ساڵە لە ناو سنوقی بانکەکانی یوبی ئێس سویس لە زۆریخ هەڵگیرابوون، دوو ساڵ پێش گەیشتە ئیسرائیل

گەران بە دوای نووسینە ون بووەکانی کافکا، لە ئیسرائیل کۆتایی پێ هات.

کافکا بە بێ زەحمەتی ماکس برۆدی هاوریی بەبێ هیچ گۆمانێک لە بیر دەکرا.

کافکا لە ساڵی ١٩٢٤ لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا و دوای هەفت ساڵ شەرکردن لەگەڵ نەخۆشی سل کۆچی دوای کرد

نزیک ١٥ ساڵ دوای، ماکس برۆد کە خۆی نووسەرێکی خەڵکی وڵاتی چک و یهودی بوو لەسەر ناچار لە چکۆسڵۆاکیای ئەوکات بۆ فلستینی ئەوکات هەڵات. دەسنووسەکانی کافکای لە ناو جانتاکەیا لەگەڵ خۆی برد.

ئەو دوایەکان زۆرێک لە بەرهەمەکانی کافکای بەڵاو کردەوە و ناوی نەمەر کرد.

ماکس برۆد ئەم زەنجیرەی پێش مردنی بە سکرتێرەکەی ئیستر هۆف جێهێشتبوو و داۆای لێ کردبوو کە بیگەینێتە کتێبخانەی نەتەوەی ئیسرائیل.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئیستر هۆف ئەم زەنجیرەی تا کاتی مەرگی خۆی تا ساڵی ٢٠٠٧ هەڵگرت. ئەو لە ساڵی ١٩٨٨ دەسنووسی مەحاکەمەی بە دوو ملوێن دۆلار فرۆشت.

بەشێک لە نووسینەکانی دیکەی کافکای لە شوقەکەی خۆی لە تەلئەبیب شاردەوە و بەشێکی دیکەی لە چەند سنۆقی ئەمانەتی چەند بانکی سویس و ئیسرائیل دانا.

دوای مەرگی خاتوون هوف، کتێبخانەی ئیسرائیل داۆای لە کچەکانی کرد کە رێز لە وەسیەتی ماکس برۆد بگرن و نووسینەکانی دیکە بدەنە ئەم کتێبخانە

ئەوان ئەم داواکارییەیان قەبۆڵ نەکرد و لە بەرانبەردا ساڵێک دوای، سکاڵای یاسایی خۆیان لە سەر ئەم نووسینانە دەس پێ کرد.

لە کۆتایا دادگای پایەبەرزی ئیسرائیل دەنگی بە بەرژەوەندی کتێبخانەی نەتەوەی ئەو وڵاتە دا و فەرمانی گۆاستنەوەی ئەم زەنجیرە نووسینەی بەم کتێبخانەدا.

دوای فەرمانی دادگا، گەران تازە دەسی پێ کرد و بەدواداچوان ئیزنیان وەرگرت شوقەی ئیستر هۆف لە تەلئەبیب بگەرن، ئەو شوێنەی کە بووبووە شۆێنی ژیانی پشیلەکان تەنانەت ڕاپۆرت کرا کە هەنێک لە بەلگەنامەکان لەوێ زیانیان بەرکەوتووە..

ئۆرن باینێرک بەرێوەبەری کتێبخانەی نەتەوەی ئیسرائیل ئەڵێت: “ئەم دەسنووسانەی کافکا بە ملیونان بەڵگەنامەی دیکەش زیاد بوو کە ئێمە لە ساڵانی دوای لە ئینتێرنێت بەڵاۆمان کردوونەتەوە و بەشێکە لە هەوڵدانەکانی ئێمە پاراستن و گواستنەوەی میراتی کلتوری بە نەوەکانی دیکە.”

ئێستا شانازی دەکەین کە ئەم بەرهەمانە ئازادانە لە بەردەستی توێژەران و ملیۆنان هەواداری کافکا لە ئیسرائیل و سەرتاسەری دونیایە.