سوەیلا کەلهۆر چالاکوانێکی ساسیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی مەسیحی سوێد حەفتەی رابردوو لەلایەن کەسانێک سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی بە تەلەفۆن هەرەشەی لێدەکرێت پێ ئەڵێن کۆماری ئاخوندی ئێران چالاکیەکانت بێوەڵام ناهێڵێتەوە
دوێنێ بەیانی رێکەوتی 26/07/2020 بۆمبێک لە بان ژوری خەوەکەی ئەم خانمە چالاکوانە سیاسیە کوردە ئەتەقێننەوە خۆشبەختانە زیانی گیانی پێ نەگەیوە
ئەمساڵ ئەمە دووەم کاری تیرۆریستیە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی بەرانبەر کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەوروپا دەکرێت
نزیک دوو مانگ پێش ئێستە لە وڵاتی هۆڵەنداش لە ناوەندی شاری “لیۆاردن” خۆشکەزایەکی دکتۆر قاسملۆ بە ناوی ( سادق زەرزا ) ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن بەکرێگیراوێکی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەری دووازدە چەقۆ لە شوێنە هەستیارەکانی جەستەی دەدات هێرشبەرە بەکرێ گیراوەکە لە لایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەسبەسەر دەکرێت و سادق زەرزا دەگەینرێتە نەخۆشخانە خۆشبەختانە گیان لە دەست نادات
ن،ع
لیدوانی من امه یه که کورد بگشتی یک گرتوبی وکیشه ناوخویه کان ولاندرن تاکو دژمن تفرقه ناوته ناو مالی کورد و شته سه رکی گرینگ خاک و یک گرتنه وه یه امه سه ر بگریت دژمن جگایی نیه له ناو مه