هونەر کۆمەڵێ بەرهەم یا پێشوە چوونەکانی مرۆڤە کە بەرهەمی هێناوە بۆ مەبەستی شوێندانەری لە سەر هەست و زێنی مرۆڤ یا بە مەبەستی گەیاندنی مەبەستێک، دەئافرێندرێت. ئەرکی هونەری هەمیشە پەیوەست نەبووە بە جوانیەوە بەڵام بەردەوام لەگەڵ داهێنەری مرۆڤ بووە
هەروەها دەتوانین بڵین هونەر بەهرەیەک یا زانینی ئافراندنی جوانییە. لە گرینگترین بوارەکانی هونەری ئەتوانین ئاماژە بە هونەرە دیتباریەکان ( وێنەکێشان، نەخشەکێشان، پەیکەرتاشی، گرافی، وێنەگرتن، چاپ، (هونەری نواندن وەک شانۆگەری و سەماکردن) و هونەرگەلی پیشەیی دیکە وەک ( موسیقا، ئەدەبیات، شیعر، چیرۆک، سینەما و بیناسازی یان ئاواکردن).
زانیستنامەی بریتانیکا هونەریان وەکو کەڵک ورگرتن لە لێهاتویی و خێیاڵ کردن لە درۆسکردنی بەرهەمێکی جوان، مەڵبەندی ژیان، یان ئەزموونەکان کە ئەتوانێت لەگەڵ کەسانی دیکە دابەش بکرێت ناو دەبات. ئەڵبەت هیچ هاوئاهەنگیەکی کۆمەڵی لەسەر ئەوەی کە چ شتێک پایە یا بنچینەی هونەر پێکدێنێت، بوونی نییە. بنەڕەتی هونەر چەمکە پێوەلکاوەکانی، وەک جوانی و داهێنەری، لە بۆارێک لە فەلسەفە بە ناوی فەلسەفەی هونەر و جوانی ناسی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن. بەرهەمە هونەریەکان هەروەها لە بوارەکانی دیکە وەک رەخنەی هونەری و هونەری چڵکنیش لەسەری لێکۆلینەوە دەکرێت.
ئەگەر بمانەوێت لە ویتگگنشتاین، بپرسین بزانین چۆن وەسفی هونەر ئەکات، پێمان ئەڵێت کەسانێک ببینن کە لە سەر هونەر قسە دەکەن، چۆن بەکاری دەبەن؟ بە پێ ئەم روانگە ئەگەر بزانین لە سەر هونەر بە پانتایەک بەرەو رووین کە هەر رۆژ لە ناویا بەرهەمی هونەری زۆر بەرهەم دێت، تێدەگەین کە تا چ رادەیەک خستنە رووی پێناسەی گشتگیر، و پێشگر لە هونەر قورس و دژوارە چۆنکە هونەر چەمکێکی (مەعنەوی/دەرونییە) و لە دڵیدا جۆرێک درەوشین و ئاشکرابوونی شتێک حەشاردراوە هەیە.
لەوانەیە بەو هۆیەوە زاتی هونەر لە دونیایی ئەمرۆماندا، وەکۆ دیاردەیەکی نەهێناوی لەناو ناروونی ماوەتەوە و پێناسەی گشتگیر، و روونی لەو پێشکەش نەکراوە.
لە پلەبەندیەکی نوێدا بەپێ پەرتۆکی بەرێوە بردنی کاروباری بازاردۆزی هونەر، دەتوانین پێناسەکردنەکان لە سەر هونەر بە دوو بەشی کرداریی و ڕێبازی دابەش بکەین. کردایەکان باسی ئەوە ئەکەن کە هونەر بۆ سپاردنی ئامانجێک نەخشەی بۆ کێشراوە بە شتێک ئەژمێردرێت کە بتوانێت ئافرێنەرەکەی لە ڕێگای وەدەست هێنانی ئامانج یاری بدات و ئەرکی ئەو بەدیهێنانی تەجروبیاتی جوان ناسی و چیژبخشە. کە بەرانبەر شێۆازی ڕێبازی دەری دەبرن شتێک بە بەرهەمی هونەری دەژمێردرێت کە بە پێ فۆرمۆڵ یان پێشوە چوونی گونجاو دروس بووبێت. ئەوە چاو پۆشین لەوە کە هونەر چ ئامانج و مەبەستێکی هەیە، هونەر لە سەرەتاوە ئەتوانێت کرداری بێت بەڵام لە کۆتایدا ببێتە ڕێبازێک.
مانرو بریسیدی (1982) بۆچونێکی کرداری لە هونەر پشکەش دەکات: بەرهەمێکی هونەری پێکاتەیەکە لەو بارودۆخەی کە مەبەست و ئامانجە، کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی تەجروبەکانی جوانی ناسی بەنرخ تەوانایی پشاندانی تایبەت سروشتی جوانی ناسی هونەر بێت.
کرداریەکان، بەنرخی هونەر بە ناوەرۆکیەوە گرێ دەدەن.
بۆچونی رێبازگەراکان تەنیا وەسف کردنێک بووە پەیوەست نەبووە بە بەراوەردکردنەوە. لەو بۆچوونە ڕێبازیانەی کە پێشکەش کراوە ئەتوانین ئاماژە بە باسکردنێکی دیکە بکەین کە وتنێکی رێخراوەیی دێتە ئەژمار.
ئەو لە پلەی یەکەمدا بەرهەمی هونەری وەکو ( بەرهەمی دسکرد یان ماشینی) و لە پلەی دووەم وەکو ( کۆمەڵێک لە لایەنە سەرەکیەکان کە لە لایەن هەنێک لە ئەندامەکان بۆ رێزلێنان بۆ کەسانێک کە چالاکن لە بۆاری هونەر پێشکەش دەبێت) دەبینێت.
ن.ع