ژان میشێل باسکوات وێنەکێشی نئۆئکسپرسۆنیسم

ژان میشێل باسکوات ( بە انگلیسی: Jean-Michel Basquiat ) لە دایک بووی ( ٢٢ دیسامبری ساڵی ١٩٦٠ و لە ١٢ ئابی ساڵی ١٩٨٨ ) کۆچی دوای کردووە، هونەرمەند و نیگارکێشی بەرەگەز ئەفریقی و ئەمریکی بووە کە ناوبانگی جیهانی پەیدا کرد. ئەو سەرەتا وەک هونەرمەندێکی گرافیتی کە وێنەی لە سەر دیوار دەکێشا و دوای لە دەیەی ١٩٨٠ی زاینی بە هونەرمەندێکی شێۆازی نئۆئکسپرسۆنیسم ناوبانگی دەرکرد. ئەو لە ١٢ ئابی ١٩٨٨ لە تەمەنی ٢٧ ساڵی دا کۆچی دوای کرد
ریکۆردی گرانترین وێنەی ئەمریکا هی ژان میشێل باسکوات ـە کە تا ئێستە فرۆشراۆە.

ژان میشێل باسکوات لە کۆڵانی برۆکلینی شاری نیۆیۆرک لە دایک بوو. ماتلیدەی، دایکی خەڵکی یۆتۆریکۆ بوو و باوکی جرارت باسکوات خەڵکی هائیتی و وەزیری پێشوی وڵاتی هائیتی بوو. ئەو بە هۆی جیاوازی نەتەوەیی باوک و دایکیەوە، هەر بە مناڵی فێری زوانگەلی فەرانسی، ئیسپانیایی و ئینگلیسی بوو و کتێبگەلی شێعری ڕەمزی، میتۆلۆژیا، مێژووی بەو زوانگەلە دەخوێند.
ژان میشێل باسکوات هەر لە مناڵیەوە هۆگری هونەر بوو و دایکی هانی دەدا دوای وێنەکێشان و بەشداری کارگەلی هونەری بێت.
لە ساڵی ١٩٧٧ کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بوو لەگەڵ هاۆرێیەکی بەناو ” ئەلدیاز” لە ناوچەی منهتن لەسەر دیۆاری بیناکان بە سپرای وێنەی گرافیتیان ئەکێشا و ئیمزای خۆی بە ناوی ”Samo” دەکرد. ئەو لە ١٢ی ئابی ١٩٨٨ و لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کە ئەوترێت بەهۆی هرۆئین کێشانەوە کۆچی دوای کرد.

ماوەی چالاکی هونەری ئەو لە نێۆان ساڵەکانی 1980هەتا 1988بوو. زۆرتر بابەتی کارەکانی لەسەر کێشەکانی ئەمریکیە بە رەگەز ئەفریقیەکان بوو.
وێنەکانی ئیلهام بەخش بوو بۆ هونەرمەندانی نوێخۆاز.

لە ساڵی 2016 دانێ لە تابڵۆکانی لەلایەن پیاوێکی کۆکەرەوەی 41 ساڵی ژاپۆنی بە ناوی ” یوساکو مائزاوا” بە ناوی “شەیتانی شاخدار” بە نرخی 57/3 ملوێن دۆلاری ئەمریکی کردرا.

لە ساڵی 2016 دیسان هەر ئەو کەسە تابلۆیەکی دیکەی لەو وێنانەی کە ژان میشل باسکیا کێشاویە بە نرخی 110 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە نیۆیۆرک کری. ئەم تابڵۆە بێ‌ناوە کە بە رەنگی رۆن، ئاکریل و رەنگی سپرای، کێشراۆە کە سەروچاوێک لە شێۆازی کەلەسەرە.

ئەم پیاوە ژابۆنیە رایگەیاندووە کە ئەیەوێت ئەو تابلۆە لە شاری چیبا ( شوێنی لە دایک بوونی خۆی) بە نمایش دابنێت. ئەم تابلوە گرانترین کاری ئەم هونەرمەندەیە و یەکەمین بەرهەمی دوای ساڵی 1980 یە کە بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ن.ع