سوپای تیرۆریستی پاسداران: دانی بەوەدانا ئەوان فرۆکەکەی ئۆکراینایان خستوەتە خوارەوە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دانی بەوە داناوە ئەوان فرۆکە ئۆکراینیەکە، کە لە تارانەوە ئەرۆشتەوە بۆ ئۆکراینا خستوەتە خۆارەوە


ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە سەر خستنە خوارەوەی فرۆکەکە گوتی: دوای لێکۆڵینەوەی ورد بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی هەڵەی چەند کەسێکەوە بووە و پەشیمانن لەو کارە.


ئەمریکا پێشتر ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگەی دەزگا سیخۆریەکانی خۆیانەوە سیگنالی رادار و ئەو وێنانەی کە کەوتوەتە بەر کامێرای سەرتەلایت، شوێنی تەقینەوەی دوو موشەک و شەپۆلی تەقین لە سەر رادار دەرکەوتووە کە فرۆکەکە خۆی نەکەوتوەتە خوارەوە بەڵکو لە لایەن ئێرانەوە پێکراوە.


دوو تێبینی لە سەر خستنە خوارەوەی فرۆکەکە هەیە، بەشێک بە تایبەت وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا باوەر بەوە ناکان کە بەهەڵە ئەو فرۆکە خرابێتە خوارەوە، بەڵکو ئێران ویستویە بە خستنە خوارەوەی فرۆکەکە ئەمریکا تاوانبار بکات و روانگەی خەڵک بەو لایە بکێشێت بڵێت: ئەمریکا فرۆکەی نەفەر بەر ئەکاتە ئامانج و بەرپرسە لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە بەڵام ئەمەشیان بۆ نەچوە سەر و زوو ئاشکرا بوو کە لە لایەن هێزەکانی سوپای تیرۆریستی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.


و بەشێکیش لەسەر ئەو بروایەن کە ئێران بە خستنە خوارەوەی فرۆکەکە ئەیەوێت بڵێت ئەگەر ئەمریکا بیەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو ببات سوپای
تیرۆریستی پاسداران ئەبنە هەرەشە بۆ سەر گیانی خەڵک و ئاسایشی دونیا.


ئۆکراینا گەشتەکانی بۆ ئێران راگرت و ئاماژە بەوە دەکات، سیاسەتیان لەگەڵ ئێران دەگۆڕن و ئێران بەرپرسیارێتیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە هەڵدەگرێت و ئەوان هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرن.


رۆژی 8ـی کانوونی دووەمی 2020 فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە فڕۆکەخانەی “ئیمام خومەینی”ـی تاران پاش شەش خولەک لە هەڵسان، خرایە خوارەوە و 176 کەس گیانیان لەدەستدا کە 10 کەسیان کورد بوون.


ن.ع

One thought on “سوپای تیرۆریستی پاسداران: دانی بەوەدانا ئەوان فرۆکەکەی ئۆکراینایان خستوەتە خوارەوە.

  1. بژیت کاکە ، شرۆڤەیەکی ژیرانەیە بەپێی ناسینی لایەنی تیرۆریست و هەوڵەکانی بۆ مانەوە و سەقامگیری خۆی

Comments are closed.