فەلسەفەی سیاسی

فەلسەفەی سیاسەت خوێندنەوە لە سەر بابەتگەلی وەک دیموکراسی، ماڤی مرۆڤ، ئازادی، دادپەروەری، خاوەنداری، مافەکان، یاسا و چۆنیەتی جێبەجێکردنی له لایەن هێزه دەسەڵاتدارەکانەوه لە ڕۆانگایەکی فەلسەفیەوە.
لەم توێژینەوەیە دا وەڵامی پرسیارەکانی وەک ئەم کێشانە چین؟ بۆچی پێویستمان پێیانە؟ چ شتێک شەرعیەت بە دەوڵەتێک دەبەخشێت؟ چ ماڤ و ئازادیگەلێک دەبێت ببپارێزرێت و بۆچی؟ دادپەروەری چییە؟ حکومەت دەبێت چ شێوازێک بگرێتە بەر و لەبەر چی؟ یاسا چییە؟
هاوڵاتیان چ ئەرکێکیان لە ناو حکومەتێکی رەوا لە سەر شانە؟ ( ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی ئەرکێکیان هەبێت) و لە چ کاتێکدا ڕێگە پێدراوە بە شێوەی رەوا دەوڵەتێک بروخێنن؟ بە واتای گشتیتر فەلسەفەی سیاسەت ئاماژە بە تێڕوانینێکی گشتی یان ڕەوشتێکی دیاریکراو دەکات. هەروەها دەتوانرێت بە باوەڕێک یان ڕەفتارێکی سیاسیش ناوببرێت کە بێگومان لە پراکتیکدا مەرج نییە سیاسەت پەیرەوی لە فەلسەفەی خۆی بکات. لە دابەش کردنە ئەکادمیەکاندا، فەلسەفەی سیاسی بەشێک لە بیر یان رامانی سیاسیە.
فەلسەفەی چینی ئەگەرێتەوە بۆ ماوەی بەهار و پایز لەم وڵاتە، تایبەت بە بیرۆکەکانی کۆنفسیوس کە لە سەدەی شەشەمی پێش زیان ژیاوە دەناسرێت. فەلسەفەی چینی وەک کاردانەوە و وڵامدانەوەیەک بوو بەرانبەر شکستەکان و لاوازیەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە کە لە سەردەمی بەهار و پاییز و لە کاتی شەڕی ناوخۆدا، گەشەی کرد و پەرەی سەند. سەرەکیترین فەلسەفەکانی لەو سەردەمە کۆنفوشیوسیزم ، یاساگەرایی ، مۆهیسم ، یەکسانیخوازی و تاویزم، بوون هەریەکەیان لە قوتابخانەی فکری خۆیاندا باسی لایەنێکی دیاریکراوی سیاسەتیان دەکرد.
فەیلەسوفەکانی وەک کنفسیوس. منسیوس و موزی سەرەنجیان لە سەر یەکیەتی سیاسی و سەقامگیری سیاسی، وەک بناغەیک بۆ فەلسەفەکانیان بوو.
کۆنفوشیوسیزم پشتگیری حکومەتێکی هەرەمی و شایستەیی دەکرد. کە لە سەر بنەمای هاودڵی، وەفاداری و پەیوەندی ناوخۆیی پێک هاتبوو. یاساگەرایی بە توندی پشتگیری حکومەتێکی زۆر بەهێز دەکرد کە لەسەر بنەمای سزاو یاسای توند و دڕندانە دامەزراوە. مۆهیزم پشتیوانی لە حکومەتێکی هاوبەش و لامەرکەزی دەکرد کە لە سەر بنەمای پاشەکەوتکردن و خۆ پارێزی وەستا بێت. یەکسانیخوازان هەروەها پشتگیری بیرۆکەکانی هاوبەشی ئایدیالیستی و یەکسانیخوازیان دەکرد.
تائۆسیزمەکانیش لایەنگری ئانارکیزم یان هەمان ئاژاوە و تێک هەڵچوون بوون. یاساگەرایی فەلسەفەی سیاسی زاڵ لە سەردەمی دەسەڵاتی ” کین دیناستی بوو ، بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتەکانی ” دیناستی ” گۆرا و کنفوسیوسیسم شوێنی گرتەوە. پێش لەوەی کە چین کۆمۆنیست وەک سیستەمی حاکم هەڵبژێرێت و بیهێنێتە سەر کار. کۆنفوشیوس حکومەتی، فەلسەفەی سیاسی زاڵ لەم وڵاتەدا تا سەدەی بیستەم مایەوە.

یونانی کۆن
رەگ و ریشەی فەلسەفەی سیاسەت لە رۆژئاوا ئەگەرێتەوە بۆ فەلسەفەی یونانی کۆن ئەو شوێنەی کە فەلسەفەی سیاسەت لەگەڵ پەرتۆکی کۆماری ئەفلاتون لە سەدەی چوارەمی پێش زاینن دەسی پێ کرد. یونانی کۆن لە لایەن شار دەوڵەتگەڵێک دەوری درابوو کە هەریەکەیان فۆرمێکی جیاوازی ڕێکخستنی سیاسی تایبەت بە خۆیان لە شارەکەی خۆیاندا جێبەجێ دەکرد. ئەم جۆرە حکومەتگەلە لە لایەن ئەفلاتوونەوە بۆ چوار گرووپ پۆلێن کرا بوو: تیموکراسی، دیکتاتۆری، دموکراسی و ئۆلێگارشی یەکێ لە گرینگترین کارەکانی کەلاسیکی کە لە بواری فەلسەفەی سیاسەت کراوە، کۆماری ئەفلاتوونە. کە لە لایەن ئەرەستوەوە لە پەرتۆکی سیاسەت بە دواداچوون و درێژەی پێ درا. فەلسەفەی سیاسی رۆمیش بە زۆری لە ژێر کاریکەری رەواقیەکاندا بووە کە لە لایەن فەیلەسوف و قسەکەری رۆمی، ” سیسرۆ” تەواو و کۆد کراوە.

کیشوەری هیند
کیشوەری هیندی کۆن و فەلسەفەی هیندۆسی
فەلسەفەی سیاسەت لە هیندی کۆن ریشەی لە دەقەکانی مانوسمرتی هیندوسی یان یاسای مانو ئارساشاسترا چانکایا هەیە، لە ئارساشاسترا، چانکایا دیدگاگەلێک دەخاتە روو کە دوایەکانیش لە بیرۆکەکانی یاساناسان و هەروەها لە بیرۆکەکانی نیکۆلۆ ماکیاڤێلیدا دەبینرێت.

مەسێحیەتی سەدەی ناوین
سەینت ئۆگستین
فەلسەفەی مەسیحیەتی سەینت ئۆگستین بە توندی لە ژێر کاریگەری بیرۆکەکانی ئەفلاتوون بوو. گرینگترین گۆرانێک کە بیرۆکەکانی مەسێحی
گرنگترین گۆڕانکاری کە بیروبۆچوونی مەسیحی هێنایە ناویەوە میانڕەوکردنی بۆچوونەکانی رەواقیەکان و بۆچوونی دادپەروەری رۆمیەکان، و جەخت لەسەر ڕۆڵی حکومەت لە لێبوردن و لێبوردن وەک کارێکی ئەخلاقی بوو. هەروەها ئاگۆستین دەیگوت کاتێک کەسێک ئەندامی کۆمەڵگایەک یان شاری دەسەڵاتدار نەبێت بەڵام هاوڵاتی کۆمەڵگای خوا یان کۆمەڵگای مرۆڤ بێت، پێویستە رێز لە مافی بگیردرێت. پەرتۆکی شاری خوا کە لە لایەن ئاگۆستینەوە نووسراوە یەکێ لە کارە کاریگەرەکانە کە بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەری لە سەر بیرۆکەی بیرمەندان دانابوو. تەنانەت دوای هەڵوەشانەوەی ییمپراتوری رۆما ئەم بیرۆکە لە لایەن بیرمەندانی زۆرەوە بە رێزەوە چاوی لێ دەکرا ئەخرا بەر باس و لێکدانەوەوە.

سەینت تۆماس ئەکویناس
لە فەلسەفەی سیاسیت، ئەکویناس کەسێکە کە کاتێک ڕووبەڕووی جۆرەها یاسا دەبێت زۆر ورد و ورد بینە. بەگوێرەی ئەکویناس، چوار جۆری جیاوازی یاسا هەیە:

یاسای گەردوونی خودا
یاسای شەرعی خودا
یاسای سروشتی یان یاساکان کە بە شێوەی گشتگیر لە رووی لۆژیکیەوە دەسەپێنرێت.
یاسای مرۆڤ یان یاساگەلی دیاریکراو کە لە ژێر هەلومەرجێکی تایبەتدا دەسەپێنرێت

ئەوروپای سەدەی ناوەراست
فەلسەفەی سیاسەت لە سەدەی ناوەراست لە ئەوروپا بە توندی لە ژێر کاریگەری بیری مەسێحیدا بووە. ئەم فەلسەفەیە خاڵی هاوبەشی زیاتری هەبوو لەگەڵ بۆچوونی موعتەزیلە موسڵمانەکان هەتا لەگەڵ بۆچوونەکانی کاسولیکی رۆمی کە فەلسەفەیان کە فەلسەفەی هێنایە ناو جوارچێوەیەک کە ملکەچی خواوەند بێت. و لۆژیکیان لە چوارچێوەی وەحی و تێگەیشتنی جێ متمانە دەناسی و لەم روەوە وەک شاعیرە موسڵمانەکان بوون، باوەڕیان وابوو کە مەنتیق لە ژێر فەرمانی باوەڕدایە. ئەم قوتابخانە فکریە فەلسەفەی ئەرەستووی لەگەڵ ئیدەگەلی مسیحی ” سەنت ئاگۆستین ” ئاوێتە کرد و جەختی لە ئەگەری هاوئاهەنگی لە نێوان لۆژیک و وەحیدا دەکرد. لەوانەیە کاریگەرترین فەیلەسوفی سیاسی لە ئەوروپا سەدەی ناوەراست ” تۆماس ئاکۆیناس ” بووە کە زۆر یارمەتیدەر بوو لە دووبارە ناساندنەوەی کارەکانی ئەرستۆ.
کارگەلێک کە لە لایەن ئیسپانیای موسڵمان لەگەڵ لێکدانەوەکانی ” ئیبن رەشد ” گەیشتبووە ئەوروپای کاسۆلیک. بەکارهێنان و لێکدانەوەکانی ئەکویناس لە کارەکانی ئەرستۆ بە درێژایی ئەم ماوەیە وەک لۆژیکی زاڵ مایەوە و تەنانەت هەتا سەردەمی ڕێنێسانس بەردەوام بوو.
فەیلەسوفەکانی سیاسەت وەک ئاکۆیناس لە سەدەی ناوەراست پەرەیان داوە بەم بیرۆکە کە شایەک کە زاڵمە شا نییە و دەبێت بروخێنرێت لە ناو بچیت
ماگنا کارتا (یان پەیمانی مەزن) لە لایەن زۆرێک لە بیرمەندانی بەریتانی – ئەمریکایەوە وەک بناخەی بینای ئازادی سیاسی دەبینرێت، کە بە راشکاوی مافی جۆراوجۆر بە هاوڵاتیان دەبەخشێت. و ڕێگری لە بەدواداچوونی نایاساییان دەکات. ئەو بەڵگانەی دیکە کە وەک ” ماگنا کارتان ” لە وڵاتەکانی دیکەی ئەوروپای سەدەی ناوەراست، لە وڵاتگەلی وەک ئیسپانیا و مەجارستان پەیدا بوونە.

ڕێنسانسی رۆژئاوایی
لە سەردەمی رێنسان فەلسەفەی سیاسی سکولار دوای نزیک یەک سەدە بیرۆکەگەلی سیاسی خودایی لە ئەوروپا سەری هەڵدا، لە کاتێکدا لە سەدەی ناوینیش بیرمەندانی سکولار لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی پیرۆز رۆمی خەریکی چالاکی بوون بەڵام بواری ئەکادیمی ئەم فەلسەفەیە هێشتا لە ژێر کاریگەری بیری مەسیحیدا بوو و سروشتێکی مەسیحی هەبوو

نیکۆلۆ ماکیاڤیللی
یەکێ لە کاریگەرترین کارەکانی لە سەردەمی سەرهەڵدانی رێنسانس، پەرتۆکی ماکیاولی بە ناوی شەهریار بوو کە لە ساڵگەلی 1511- 1512 بەشێوەی نووسراوە دەرهات و لە ساڵی 1532, دوای مەرگی ماکیاویللی بەڵاو کرایەوە. ئەم پەرتۆکە وەک پەرتۆکی گفتوگۆەکان دەسی بە شرۆڤەی وردی سەردەمی کلاسیک کرد و کاریگەریەکی زۆری لە سەر بیرۆکەکانی مۆدێرنی سیاسەت لە رۆژئاوا دانا. هەرچەن ئەم پەرتۆکە بۆ یەکێ لە بنەماڵەگەلێک نووسرابوو کە ماکیاڤیللی لە زێدی خۆی دوور خستبوەوە و لە دەربەدەری رایگرتبوو. و ئامانج لە نووسینی ئەوە بووە کە لەوانەیە لەم ڕێگاوە لێ ببورن و لە داوی دەربەدەری دوورخراوەیی رزگاری بکەن، بەڵام ماکیاڤیللی هەم دیسان لایەنگری کۆماری ” فلۆرانس ” بوو هەتا ئەوەی کە پشتگیری لە خێزانی ئۆلیگارشی ” مێدیچی ” بکات. ماکیاڤیلیم لەم پەرتۆکەی ڕێبازێکی پراگماتیکانەی روون کردوەتەوە ئەو باوەری وابوو کە دەبێت لە سیاسەت دا ئامانجخواز بین، بە باوەری ئەو سیاسەت شوێنێکە کە لە کۆتایدا خێر و شەر بە ئاکامێک دەگەن، بۆ نموونە دەبنە هۆی پێکهێنانی حکومەتێکی پارێزراو و بەهێز. ” تۆماس هابز” ئەو بە باشی بە تیۆری گرێبەستی کۆمەڵایەتی خوی ناسراوە. لە شوێن پەرەپێدانی ئەم بیرۆکەیە لە سەرەتای سەدەی حەڤدەهەم لە سەردەمی رێنسانس بەریتانیایی بوو. هەرچەن هیچ کام لە ” ماکیاڤیلی ” و ”هابز” باوەریان بە هێزی خوایی پاشاکان نەبوو، بەڵام هەردووکیان باوەریان بە سروشتی خۆپەرەستی مرۆڤەکان بوو. ئەم باوەرە وای لێ کردن کە بە ناچاری گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هێزی ناوەندی لە بیرۆکەکانیان لە بەرچاو بگرن وەک تاکە ئامرازە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێگری لە تێکچوونی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی دەکات.

جان لاک
جان لاک نموونەیەکی روونی بیرمەندانی ئەم سەردەمەن بە شێوەیەک بەجۆرێک کە بیروبۆچوونەکانی ئەم سەردەمە لەگەڵ دوو وتاری حکوومەت لە کتێبەکەیدا دەبینرێت، لەم پەرتۆکەی لاک حکومەتی سروشتی سروشتی پێشنیاز دەکات کە راستەوخۆ لەگەڵ بیروبۆچوونەکانی ئەو دەگونجێت کە چۆن دەتوانرێت لە ڕێگەی پابەندبوونی گرێبەستییەوە بدۆزرێتەوە. لاک لە بەرانبەر سەری ” رابرت فیلمەر ” دەوەستێت هەتا لەگەڵ تیئۆری پیاو سالارانەی ئەو لەسەر بنەمای تیۆری سیاسی سیستەمی سروشتی دامەزراوە و سەبارەت بە سیستمگەلێکە کە لەو سەردەما بوونی هەبووە دژایەتی بکات. تیۆری مافی خودایی پاشاکان – کە جێ بۆچوون و گفتوگۆی بیرمەندانی پێش ئەو، لەوانە ” فیلمر ” بوو – بەو رووبەروو بوونەوەی کە جان لاک لەگەلی دەبێت، دەبێتە فانتەزیەک و بە جۆرێک گاڵتە ئامێز دەردەکەوێت.
بە پێچەوانەی ماکیاڤلی و هابز و وەک ئاکۆیناس، جان لاک ئەم تیۆری ئەرەستوو کە مرۆڤ لە بنەرەتدا لە شوێن گەیشتن بە خۆشبەختی و شادیەوەیە و ئەمە وەک پێگەیەکی کۆمەڵایەتی وەک ئاژەڵێکی کۆمەڵایەتی بە دەستی دەهێنێت قەبۆڵ دەکات. بە پێچەوانەی تیۆری زاڵی ئاکۆیناس سەبارەت بە ئازادی ڕۆحی مرۆڤ لە گوناهی بنەڕەتی، جان لاک باوەری وابوو کاتێک دێتە ئەم دنیا وەک تابلۆیەکی سپی وایە. بە بۆچوونی جان لاک، زانین نە زگماکی و نە ئاشکرایە.و نە لە سەر بنەمای هێز و دەسەڵاتە بەڵکو مەسەلەی نادڵنیاییە و لەسەر بنەمای لۆژیک، ئارامگرتن و میانڕەوییە. بە پێ تیۆری جان لاک حاکمێکی موتڵەق کە لە لایەن لەلایەن ”هۆبزەوە” پێشنیار کرا. لە یاسای سروشتی کە لە سەر بنەمای لۆژیک و گەران بە دوای ئاشتی و ئارامی بۆ رزگار کردنی مرۆڤە، نا پیویستە.

لە سەردەمی رەوشەنگەری لە ئەوروپا
لە سەردەمی رەوشەنگەری، بیرۆکەگەلی نوێ لە چواردەوری مرۆڤ سەبارەت بە
بیرۆکەی نوێ لە دەوری مرۆڤ سەبارەت بە پێناسەی واقیع و شێۆازێک بوو کە بەردەوام بوو، هاوکات لە گەڵ دۆزینەوەی کۆمەلگایەکی دیکە و شوێنگەلیکی دیکە وەک قارەی ئەمریکا و و گۆرانێک کە بۆ پێویست بوو بۆ کۆمەگڵای سیاسی ( بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی شەڕە ناوخۆییەکانی ئینگلیز، شۆڕشی ئەمریکا و شۆڕشی فەڕەنسا) بوو بە هۆی دروسبوونی پرسیارگەلی زۆر نوێ لە لایەن بیرمەندانی وەک ” ژان ژاک ڕۆسۆ و مۆنتسکیو و جۆن لۆک”
ئەم تیۆریسیەنانە دوو پرسیاری بنەڕەتیان خستەڕوو: یەکەم، خەڵک بە هۆی چ ماڤ و پێویستیەک حکومەت دروسدەکەن؛ و دووەم، باشترین شێۆاز بۆ حوکمڕانی چی دەتوانێت بێت؟ ئەم پرسیارە بنەڕەتییەکان و جیاوازیە بنەڕەتییەکان لە نێۆان چەمکەکانی دەوڵەت و حکومت دروست دەکەن. بۆیە بریار لە سەر ئەوە درا کە حکومت واتە ئاماژە بێت بە کۆمەڵێک دەزگا و دامەزراوە کە لە لایەن ئەوانەوە هێز دابەش بکرێت و بە کارهێنانی رەوا بێت. وشەی دەوڵەتیش ئاماژەیە بە گرۆپێک لە خەڵک کە دام و دەزگاکانی حکومەت بە دەستەوە دەگرن. و دروسکەری یاساو رێساگەلێکن کە گشت خەڵک، هەروەها خۆشیان، سنوردار و ناچار دەکات کە پەیرەوی لێ بکەن. ئەم جیاوازیە چەمکیە دێتە ناو زانستی سیاسیش، هەرچەند هەندێ لە بیرمەندانی زانستی سیاسی، فەلسەفەکان، مێژوو نووسان، و مرۆڤ ناسانی کلتوری باسیان کردووە زۆرینەی کردارگەلی سیاسی لە ناو هەر کۆمەڵگەیەکدا لە دەرەوەی چوار چێوەی حکومەت روودەدات و کۆمەڵگاگەلێکیش هەن کە وەک حکومەت ڕێکنەخراون، بۆیە ناتوانرێت ئەوان لە ناو ئەم پێناسە سیاسیە بژمێردرێن یان دابنرێن. هەتا ئەو کاتەی چەمکی رێخستنی سروشتی نە ناسرابوو زانستی سیاسی نەیدەتوانی سەربەخۆ لە تیۆریە دانەرەکانی دیکە سروشتی بوونی خۆی ڕابگەیەنێت. لە سەردەمی شۆرشی فەرهەنگی لە سەدەی حەڤدەیەمی بەریتانیا کە گەشتە فەرانسا و وڵاتەکانی دیکەی ئەوروپاشی گرتەوە کۆمەڵگا وەک بابەتێکی یاسا سروشتیەکان گرێبەسراو بە دنیایەکی مادی دانرا.
پەیوەندیە سیاسیەکان و ئابوریەکان بە توندی لە ژێر کاریگەری ئەم جۆرە تیۆریگەلە بوون و بووە هۆی درۆس بوونی چەمکگەلێک وەک دادپەروەری، بازار و بازەرگانی ئازاد هەروەها لەم ماوەیەی کە کاسۆلیکەکانی رۆمی زاڵ بوون و لە ڕێگای قوتابخانەوە گەشەیان دەکرد پرۆتستان و کەلیساکەیان بە توندی و زۆر جار مشتومڕ و دژواری بوەوە و ئەم مەکتەبە لە تەواو حکومەت نەتەوەگەلی ئەو کات هەتا ئەو سەردەمە لە ژێر دەسەڵاتی کاسۆلیکەکان بوون، بەرەو رووی بچوکدیتن و کمدیتن بوونەتەوە واتە بە کەم و بێ بایەخ یەخ ژمێراون. کە بێگومان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەڵێسای کاسۆلیک دژایەتی توند و تووڕەیی خۆشی وەک کاردانەوەیەک نیشانداوە. بە هەموو شێوەیەک لە سەردەمی رەوشەنگەریدا سەری تێژی تیری کەوانەکە بەرەو رووی مەزهەب بە تایبەت دینی مەسێحیەت نیشانەی گرتبوو. بڵاو بوونەوەی ئینسایکلۆپیدیای ”دیدرۆ و دالێمبێرت ” بە دەستکەوتێکی گرینگ دادەنرا بۆ بیرمەندان و رۆشەنبیرانی ئەو سەردەمە. لە فەرەنسا زۆرترین ئەو رەخنانەی کە لەو سەردەمە لە کەڵێسا دەگیرا لە لایەن کەسێک بە ناوی ” فرانسیس ڤۆڵتێر ” دەگیرا کە نوێنەرایەتی رەوشەنگەری دەکرد لە فەرانسە. دوای ” ڤۆڵتێر ” دین و مەزهەب هیچ کات وەک ئەو شتەی کە پێشتر بوو لە فەرانسە نەما.
لە ئیمپراتوری عۆسمانی چاکسازی فیکری هەتا پاش ماوەیەکی زۆرتریش روینەدا، و ئەم جۆرە بیرۆکانە نەچووە ناو مێشکی کۆمەڵی خەڵکی ئەم ئیمپراتۆریەتە. هەروەها ئەم جۆرە بیرۆکە و بیردۆزەکانە نەچووە ناو کۆمەڵگای خەڵکی رەسەنی جیهانی نوێی – وڵاتی ئەمریکاش نەبوو و شارستانیەکانی ئەم خاکە وەک ئازتێک، مایا، ئینکا، مۆهیکان، دیلاوێر، هورۆن، و بەتایبەتی ئیرۆکۆیس. ئەوان لە دۆخی پێشووی خۆیان مانەوە لەم مابەینە بە تایبەت فەلسفەی ئەیرکوەیس زۆر شتی خستە ناو بیرۆبۆچوونی مەسێحی ئەو کات کرد. لە ڕاستیدا، لە زۆر حاڵەتدا لەسەر هەندێک لەو دامەزراوانەی کە لە سیستەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەسەند کراون. کاریگەری دانا؛ بۆ نموونە بێنجامین فرانکلین بە توندی ستایشی لە چەند میتۆدێکی کۆنفیدراسیۆنی ئیرکۆیزی دەکرد. زۆرێک لە ئەدەبیاتی ئەمریکی لە سەرەتادا جەختیان لەسەر فەلسەفەی سیاسی خەڵکە ڕەسەنەکان دەکردەوە.

فەلسەفەی سیاسی هاوچەرخ
دوای کۆتایی شەری جیهانی دووەم هەتا ساڵی ١٩٧١، کاتێک ” جۆن ڕاوڵز ” کتێبەکەی خۆی کە لە سەر تیۆری دادپەروەری نووسیبووی بەڵاو کردەوە، فەلسەفەی سیاسی لە زانکۆی ئەنگلۆ ئەمریکی ئەکەوێتە ژێر گۆمان و چاودێرییەوە کە تەواو باس و شیکاریەکان نابێت لە دەوری بڕیارگەلی ئاسایی و چەمکی مەعریفی کۆبکرێنەوە. لە ئەنجامدا، زانستی سیاسی دەستی کرد بە بەکارهێنانی میتۆدی ئاماری و میتۆدی رەفتارگەرایی. لە لایەکی دیکەوە لە کیشوەرگەلی ئەوروپا، دەیان ساڵ دوای جەنگ گەشانەوەی گەورەی فەلسەفەی سیاسی بەخۆوە بینی. بیرمەندانی دیارەکانی ئەو سەردەمە لە ئەوروپا، ” ژان پۆل سارتر و لویس ئالتوسەر” بوون. هەروەها یەکێ لە رووداوە دیارەکانی ئەو سەردەمە ڕوودانی شۆڕشی مانگی ئایاری 1968 لە فەڕەنسا بوو. کە مەیلی بە هەڵسوکەوتی شۆرشگێرایانەی لە نێۆ چەپی نوێدا زیاد کرد. هەر لەو سەردەمە زۆرێک لە بیرمەندانی دیاری ئەوروپی لە ئەوروپا و کۆچیان کرد بۆ بەریتانیا و ئەمریکا، لەوانە هانا ئارێنت، کارل پۆپەر، فریدریش هایک، لیۆ ستراوس، ئیشایا بەرلین، ئێریک ڤۆیگلین و جودیت شکلار. هەمووان دەیانویست لە بواری زانست و فەلسەفەی سیاسی دا لە ژینگەی ئەمریکی – ئینگلیزیدا بریتانی دا درێژە بە خوێندن بدەن و نەیاندەویست لە ناو ژینگەی کۆمونیستی ئەو سەردەمەی ئەوروپادا بمێنەوە و توانیان بە کۆچکردنیان بۆ ئەمریکا و بەریتانیا قوتابیگەلێکی دیار و سەرکەوتوو تەربیەت بکەن و بە دونیا بناسێنن

هەروەها بابەتگەلی وەک داگیرکەری و نەژاد پەرەستی بابەتگەلی گرینگ بوون کە لەم سەردەمە سەریان هەڵدا. بە شێوەیەکی گشتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە سیاسیەکان، بە بەراوەرد لەگەڵ ڕێبازی فەلسەفی رەوتێک بەرەو ڕوانگەیەکی پراگماتیک هەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیاندا.
زۆرینەی مشتومر و گفتوگۆە ئەکادمیەکان دەوری یەکێک یان هەردوو ئەم پرسە پراگماتیکانە کۆدەبوونەوە. چۆن و لە چ بارودۆخێک دەبێت سوودگەرایی لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ کێشەکانی سیاسەتی ئینتقاڵی بەکاربێنن. و چۆن لە چ بارۆدوخێکدا دەبێت مۆدێلەکانی ئابووری ( وەک تیۆری هەڵبژاردنی عەقڵانی) لە ئابووریدا جێبەجێ بکرێت.
لە شتەکانی تردا کە لەو سەردەمە پەیدا بوو پەرەی سەند فێمنیست و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی هاوڕەگەزبازان بوو، هاو کات لەگەڵ کۆتایی هاتنی حکوومەتە داگیرکەرەکان و هەڵوەشاندنەوەی جیاکردنەوەی کەمینەکان وەک ڕەش پێستە ئەمریکیەکان و کەمینە ڕەگەزیەکان لە بەشداربوونیان لە سیاسەتدا. لەم ماوەیەدا هەروەها بیرۆکەکانی فیمینستی، پۆست کۆلۆنیالیزم فرە کلتوری گرینگیەکی بەرچاوی پێ درا. ئەم گۆرانە بووە هۆی ئەوەی کە بەرەنگاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی ببنەوە لە لایەن ” فەیلەسوفێک بەناو چارلز دەبلیو میلس لە کتێبەکەی، رێکەوتنی نەژادی و هەروەها لە کتێبی گرێبەستی سێکسی لە نووسینی کارۆل پیتمان.” کە ئەگوت گرێبەستی کۆمەڵایەتی بۆتە هۆی دوورخستنەوەی خەڵکانی ڕەش پێست و ژنان لە بەشداری کردن لە کۆمەڵگا و سیاسەتدا.

لە فەلسەفەی سیاسی ژینگەی ئەکادیمیەکانی ئەنگلۆ ئەمریکایی، بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی جۆن ڕاوڵز بە ناونیشانی “تیۆری دادپەروەری” لە ساڵی 1971 بە خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت. لەم کتێبە ڕاوڵز قسە لە سەر تاقی کردنەوەی بیرۆکەکان و هەلی سەرەکی دەکات کە لە ناویدا حیزبەکان نوێنەرانی پرەنسیپەکانی دادپەروەری بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەکانی کۆمەڵگا لە پشت پەردەی نەزانییەوە هەڵدەبژێرن. ڕاوڵز هەروەها ڕەخنەیەک لە بۆچوونی سوودخوازی لەم کتێبەدا پێشکەش دەکات و پرسیار لە دادپەروەری سیاسی دەکات. ڕۆبێرت نۆزیک لە کتێبی ئەنارکی، حکومەت و یۆتۆپیا کە لە ساڵی ١٩٧٤ بەڵاو بووەوە و خەڵاتی کتێبی نەتەوەیی بردەوە، لە رۆانگای لیبێرتاڵینی وڵامی ڕاوڵز دەداتەوە و بەهۆی وەڵامەکانی لەم کتێبەدا، خەڵاتی ئەکادیمی وەردەگرێت بۆ بیروبۆچوونە ئازادیخوازەکانی.

هاوکات لەگەڵ پەرە سەندنی بیرکردنەوە شیکارییەکان لە ژینگەی فکری انگلۆ ئەمریکی، لە ئەوروپایش قوتابخانەی فەلسەفی نوێ دامەزران. و دەسیان کرد بە رەخنە گرتن لە بارودۆخی کۆمەڵگای ئەوکاتی ئەوروپا لە نێۆان ساڵەکانی ١٩٥٠ هەتا ١٩٨٠. زۆربەی ئەم قوتابخانەیانە توخمەکانیان لە شیکردنەوەی ئابووری مارکسیستی وەرگرتووە. و ئەوانەیان لە جەختکردنەوەکانی زۆرتر کلتوری و تیۆری یاوەر کرد. یەکێ لە بەرچاوترین ئەم قوتابخانانە، قوتابخانەی فرانکفۆرت بوو کە هێربێرت مارکوزە، تیۆدۆر ئادۆرنۆ، ماکس هۆرکهایمەر و یۆرگن هابرماس تێدابوو. لە هەوڵی تێکەڵ کردنی دیدگاکانی مارکسیستی و فرویدی دا بوون.

بیرمەندانی دیکە کە بیرۆکەی گرینگ لەو سەردەمە لە خۆیان بەجێ هێڵا، چارڵز بیلتبرگ بوو کە جیاوازی لە نێوان چوار فەلسەفەی سیاسی هاوچەرخدا دانا: بێلایەنگرایی، پۆست مۆدێرنیسم، پلورالیسم و نیشتمان پەرەستی

لەم کاتەدا پەیوەندییەکی سودمەندار لە نێوان بیرمەندانی بواری فلسەفەی سیاسی و تیۆریستەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەبوو. هاتنی جیهانیگری پێویستی بە چوارچێوەیەکی ئاسایی نێودەوڵەتی بوو و تێۆریە سیاسیەکان هەنگاویان نیا ناو گۆرەپانەکە.

یەکێ لە سەرەکیترین بابەتەکان لە فەلسەفەی هاوچەری سیاسی. تیۆری دیموکراسی ڕاووێژکاریە، کارە سەرەتاییەکان لەلایەن یورگن هابرماس لە ئەڵمانیا دانرا. بەڵام قەبارەی بەرفەراوانی ئەدەبیات لە دەور و بەری ئەم بابەتە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە کرا و لە لایەن تیۆریستیەنەکان وەک ” جین مانسبریج، جۆشوا کۆهێن، ئامی گوتمان و دێنیس تۆمپسۆن ” بەدوایدا دەچوو

فەلسەفەی سیاسەت لە پەروەردەی مۆدێرن
لێکۆڵینەوە لە تیۆری سیاست لقێقی هاوبەش لە قوتابخانەکانی زانستی سیاسی لە زانکۆکانی ئەمریکایە. سەرەرای ئەوەش گرینگە کە شوێنی وردی ئەو لە ژینگەی لێکۆڵینەوەدا بناسین. بۆ ئەوەی بە کورتی بۆچوونی تیۆریستەکانی زانستە سیاسیەکان بزانین دەبێت رەچاوی ئەوە بکەین کە ئەم ئاشنایە مەرج نییە بە واتای ئاشنایی لەگەڵ زانستی سیاسی بێت. ئەم ئاماژەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بواری فیکر و فەلسەفە لە زانستی سیاسی بوارێکی تەواو جیاواز و جیاوازە لە خودی زانست.




کاری نووسین و وەرگێران: نادر عینایەتی