کورد ئاری نییە!

ئەو بۆچوونەی کە دەوترێت ئەو نەتەوانەی زمانیان دەکەوێتە ناو زمانەکانی هیندۆ-ئەرووپییەوە ئارین هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە 

سەرەتا دەبێت بزانین ئاری بە واتای چی دێت و یەکەم جار چ کەسانێک ئەم دەستەواژەیان بەکار هێنا

لە کتێبی ئەوێستا وشەی ئاری هاتووە بەم شێوە ” ئایریَه ” کە بە واتای کەسانی بەرز، شەریف، رەسەن و ئازادمەنش دێت هەر وەک دیارە ئایریە ئاماژە نییە بە نەتەوەیەک بەڵکو زیاتر ئاماژە بووە بەکەسانی دیندار و بەڕێز، ئازادمەنش کە زیاتر مەبەستی ئەوانە بووە کە باوڕدار بوونە بە ئایینی زەردەشت.

بەڵام دواتر کێ و چۆن و چ کەسانێک ناوی ئارییان دانا سەر ئەو زمانانەی کە دەکەوێتە ناو کەتەگۆری زمانی هیندۆ-ئەرووپییەوە 

سەرەتا دەبێت بزانین دەستەواژەی زمانەکانی هیندۆ-ئەرووپی لە کوێیەوە هاتووە

سێر ویلیام جۆنز ( ١٧٤٦ – ١٧٩٤ ) کەسێکی یاساناس و زمانزان و ڕۆژهەڵاتناسی بە ڕەچەڵەک ئینگلیزی کە لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە هیندستان کاری دەکرد. بە یەکێک لە پێشەنگەکانی زمانەوانی بەراوردکاری و دامەزرێنەری لێکۆڵینەوەی ئیندۆلۆجی دادەنرێت و بە تیۆرییە شۆڕشگێڕییەکانی لەسەر زمانە هیندۆ-ئەرووپییەکانەوە ناوبانگی جیهانی هەیە یەکەم کەس بووە کە ئاماژەی بەم زمانانە کردبوو کە لێکچونیان هەیە لەگەڵ یەک بەڵام هیچ ناوێکی لە سەریان دانەنا.

دوای ئەو کەسایەتیەکی دیکە بە ناو تۆماس یۆنگ کە لە نێوان ساڵەکانی (١٧٧٣-١٨٢٩) ژیاوە پۆلیماتکاری بەریتانی بووە ئەم کەسە دەستەواژەی هیندۆ-ئەرووپی لە ساڵی ” ١٨١٣ ” دانیا سەر ئەو زمانانەی کە سانسکریت و کوردی بە ئەوانی دیکە دەبەستێتەوە بۆ وەسفکردنی پەیوەندی زمانەوانی هاوبەش 

دواتریش کەسایەتیەکی دیکەش هات بە ناو کریستیان لاسن، کە لە ساڵەکانی (   ١٨٠٠ تا ١٨٧٦ ) ژیاوە،  ڕۆژهەڵاتناسێکی نەرویجی-ئەڵمانی و مامۆستای ئیندۆلۆژی بوو لە زانکۆی بۆن، ڕۆڵێکی سەرەکی لە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی گوتاری “ئاریایی” لە سەدەی نۆزدەهەمدا بینیوە

ئەو پێشنیاری کرد کە سیفەتی “ئاریایی” بەکاربهێنرێت بۆ ناونانی ئەندامانی بنەماڵەی زمان کە ئەمڕۆ بە “هیندۆ-ئەورووپی” یان “هیندۆ-ئەڵمانی” ناسراوە.

چالاکییەکانی لەگەڵ زانایانی دیکەی ئەوروپی یارمەتیدەر بوون بۆ داڕشتن و چەسپاندنی گوتاری “ڕەگەزی ئاری” لە توێژینەوەکانی ڕۆژئاوادا.

بە واتایەکی تر، لاسن یەکێک بوو لەو تیۆریستە ئەوروپیانەی کە زاراوەی ئاری بەکارهێنا، ئەم وشە کە لە ڕابردوا لە دینی زەردشتی بۆ کەسانی شەریف و خوا ناس بەکار هاتبوو ئەم کەسە هەستا ناوی ئاری  بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک زمان، وەک ئاماژەیەکی ڕەگەزی/ کولتووری لە توێژینەوەکانی ئیندۆلۆژیدا بەکار برد.

ئەوان باوەڕیان وابوو ئەم نەتەوانەی کە زمانەکانیان دەکەوێتە ناو زمانی هیندۆ-ئەرووپییەوە لە یەک ڕەگ و ڕیشەن و ناوی ئارییان لە سەریان دانان پاشان هەستان وتیان ئاریەکان لقێکن لە دەشتە فراوانەکانی ئەوراسیا باشووری ڕووسیا و کازاخستانی ئێستا ژیاون. و لەو ناوچانەوە کۆمەڵێکیان لە هەزارەی دووەمی پێش زایین بەرەو باشوور کۆچیان کرد، بۆ ئاسیای ناوەڕاست و پاشان بۆ بەرزایەکانی زاگرۆس و بۆ هیندستان

دوایەکان ئەم بۆچوونە لە سەردەمی هیتلەر زۆر برەوی پێ درا ئەو بۆ ئەوەی سنووری دەسەڵاتی خۆی فراوانتر بکات و بۆ بە ڕەوا زانینی ئەوەی جووەکان کۆمەڵکوژ بکات ئەم دەستە واژەیەی بەکار دەهێنا دەیگوت ئاریەکان نەژادی رەسەن و باڵان ئەوەی ئاری نەبێت نارەسەنە

دوای نەمانی نازیەکان بە شێوەی زانستی سەلمێنراوە ئەم بۆچوونە ئەسڵ و ئەساسی نییەو سەرو بەنی هەڵەیە ئەو نەتەوانەی زمانەکانیان دەکەوێتە ناو کەتەگۆری زمانی هیندۆ-ئەورووپی لە یەک نەژاد نین زۆربەیان خەڵکی رەسەنی ناوچەکانی خۆیانن لە هیچ شوێنێکەوە کۆچیان نەکردووە و نەهاتوون

بۆ نموونە کورد نەک چوار هەزار سال پێش لە هیچ شوێنێکەوە کۆچی نەکردووە هاتبێتە کوردستان بەڵکو پێش چوار هەزار ساڵ سۆمەرییەکان ئاماژەیان بە ناوی کورد و شوینی نیشتەجێ بوونی کورد کە بەرزایەکانی کێوەکانی زاگرۆس و ترۆس بووە کردووە نەک هەر ئەوە لە ڕێگەی زانستی دی ئەن ئەی ناسی دەر کەوتووە کوردەکان هاو خوێن و هاو نەژادی ئەو خەڵکانەن کە پێش دەهەزار ساڵ بەر لە زایین لە ناوچەی کوردستان ژیاون 

تەواوی ئەمانە ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو بۆچوونەی کە دەوترا کورد دوو هەزار ساڵ پێش زایین هاتووەتە زاگرۆس هەڵەیە هەروەها ئەمە سەبارەت بە ئەوروپیەکانیش هەر وایە

زمان ڕۆشتووە و سەبەبی نزیکی زمانەکان لەگەڵ یەک ئەگەرێتەوە بۆ بدەو ستاندنی ئەو خەڵکە لە نێوان یەکدا 

بۆ نموونە زمان دەتوانێت لە ڕێگای زانست ئایین تیجارەت کردن و پێکەوە بوون داگیرکردن هەتا دوای بچێت بۆ شوێنی دیکە.

کوردستان لانکەی شارستانیەتە مێژوویەکی دێرینی هەیە کشتوکاڵ ئاینەکان داهێنانی نووسین و ژمارە ماتماتیک چاوەدێری ئاسمان فەلەک ناسی هەتا دوای لێرەوە دەستی پێ کردووە ڕۆشتووەتە ناو نەتەوەکانی دیکە پاشان لەوانیشەوە گەیشتوەتە جێگاو شوێنی دیکە.

هیند و ئەوروپا زیاتر لە هەزار ساڵ هەڵگری دنیا بینی میترای کوردی بوون ئەمانە هەموو سەبەبن کە ئەوان کەوتبێتنە ژێر کاریگەری شارستانیەت زمان و جیهان بینی کوردی.

دەستەواژەی ئاری لە هەندێ شوێنا هەتا ئەمرۆ بە ئامانجێکی سیاسی بۆ بە داگیرکراو هێڵانەوەی نەتەوەگەلی ژێر دەست ئەم ناوەیان بەسەردا سەپاندوون 

ئێستاش وشەی ئاری لە لایەن ئێرانیەکانەوە بە مەبەستی سیاسی بۆ کورد بەکار دێنن ئێرانیەکان لە ژێڕ ناوی ئاری کورد وەک بەشێک و ژێر چڵی نەتەوەی دروستکراوی ئێرانیزم فارسیزم ناو دەبەن و دادەنن

نکۆڵی لە کورد کە نەتەوەی جودا بێت و خاوەن زمان کلتور مێژوو و جوگرافیای تایبەت بە خۆی بێت دەکەن کە لەم ڕێگەوە ئەوە بکەنە باوەڕێک بۆ کورد کە ئەو بەشێکە لەوان و ڕەوایەتی بەوە بدەن کە بەسەر کوردا حکومت بکەن.

نووسین لە لایەن: دیتبار نادر ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *