مەیلی جنسی لە ئاژەڵدا خولییەو لە کاتێکدا لە مرۆڤ لە ماوەی ژیانیدا دەمێنێتەوە بە تایبەتی لە رەگەزی پیاودا.
مەیلی جنسی لە ئاژەڵدا خولییەو لە کاتێکدا لە مرۆڤ لە ماوەی ژیانیدا دەمێنێتەوە بە تایبەتی لە رەگەزی پیاودا، ئەو خولییە لە ئاژەڵدا پێی دەڵێن کەڵگرتن یان فاڵگرتن یان ترەکین کە زیاتر لە سەرەتای وەرزی گونجاوی ساڵدا لە ڕوانگەی کەژ و ئاو و هەواوە پەیدا دەبێت و بە پەیوەندی ئاژەڵەکە بە دەورووبەرەکەیەوە بەندە، چونکە بۆ گەورەکردنی پاشەواری خۆی پێویستی بەوەرزی گونجاو هەیە.
جیاوازییەکی تری جنسی لە نیوان ئاژەڵ و مرۆڤدا ئەوەیە کە کرداری جنسی ئاژەڵ تەنیا بە مەبەستی دروست کردنی هاوجنسی خۆیەتی، بەڵام لە مرۆڤدا لەوانەیە بە مەبەستی بوون لە دروست کردنی وەچەش هەر ئەنجام بدرێت وەکوو هاوسەرێتی دوور و درێژی نێوان پیاوێک و ژنێکی نەزۆک.
جیاوازیەکئ تر ئەوەیە کە لە مرۆڤدا غەریزەی هەڵبژاردنی هاوسەر هاومەبەست و قەدەغەکردنی هاو نزیکان و مەحرەمانی هەیە، بەڵام لە ئاژەڵدا بۆ نێر جیاوازی لە هیچ کامیاندا نییە، هەروەها لە ئاژەڵدا بۆ نێر مەبەست دامرکانی هەستی جنسی خۆیەتی بەڵام لە مرۆڤدا هەمیشە مێرد لە بیری چێژی هاوسەرەکەشی دایە.