بەشی سی و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، فرۆید و غەریزەی جنسی:

بە بروای فرۆید تەواوی کردار و کارەکانی مرۆڤ لە غەریزەی جنسییەوە سەرچاوە دەگرن.

منداڵ لە مژینی مەمکی دایکی و دەست خشان لە لەشی خۆی و ڕاوەشانی دەست و لاقی چێژی جنسی وەردەگرێت، هەروەها دەڵێت:

سیگمۆند فرۆید، پزیشکی دەرووننساسی بەناوبانگی ئەڵمانی غەریزەی جنسی بەشێوەیەکی ئاسانتر باس دەکات، دەبێ بزانین کە بیروڕا و بیردۆزەکانی فرۆید لە سەردەمی خۆیدا زۆر فراوان بوون، و نووسینگەی تایبەتی دەروونناسی بەناوی “فرۆید سیسم”ی هێناوەتە کایە و ئێستاش جێگای لێکۆڵینەوەیە و لایەنگر و ڕەقیبیشی زۆرە.

بە بڕوای فرۆید تەواوی کردار و کارەکانی مرۆڤ لە غەریزەی جنسییەوە سەرچاوە دەگرن و دەڵێت:

منداڵ لە مژینی مەمکی دایکی و دەست خشان لە لەشی خۆی و ڕاوەشانی دەست و لاقی چێژی جنسی وەردەگرێت، هەروەها دەڵێت:

منداڵ لە زاری خۆی دوو جۆر چێژ وەردەگرێت یەکیان سۆز و خۆشەویستییە و ئەوی تریان ڕق لێ بوونەوەیەتی، لەوەی یەکەمیاندا هەرچی بە بەردەستی بکەوێت بە لێو و زاری خۆی دەی لێسیتەوە و قامکی خۆی دەمژێت، لە حاڵەتی دووەمدا نینۆکی خۆی دەجوێت و گەزە لە مەکی دایکی دەدات و شتێکی کە لە دەست دابێ ئەگەر بتوانێت بە ددان دەی دڕێنێ، لە دواییدا شەهوەت ( لیبیدۆ) لەدەم و زار و لێویەوە بۆ جیگایەکی تر دەگوازێتەوە، ئەو شوێنەش کۆم و کۆئەندامی دەرەوەی دەزگای زاوزێیە!

منداڵ لە ماوەی دوو ساڵیدا هەست بە بوونی خۆی دەکات و خۆی خۆش دەوێت و لە دیتنی خۆی چێژ وەردەگرێت و بە ناوی قۆناغی خۆخۆش ویست ناوی دەبات.

لە دوو ساڵ بەدواشەوە بە هۆی غەریزەی لەشی خۆیەوە چێژ وەردەگرێت، بۆ نموونە گوشینی چیچکەی گوێی و ژێر باڵ و یان ماچ کردنی و ڕژانندی لانکەکەی کە بە هۆی خەندە و پێکەنینەوە دەر دەبڕێت، لە دواییدا شەیدای هاوڕەگەزی خۆی دەبێت و لە قۆناغی کۆتاییدا بە کەسانی پێچەوانەی جنسی زۆی مەیلی جنسی پەیدا دەکات و لێرەدا قۆناغی لیبیدۆ تەواو دەبێت، ئەو قۆناغەش سەرەتای هەنگاوی باڵغ بوونە.