بەشی چل و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ئارەزووی جنسی لە ژنان زیاترە یان پیاوان؟

پیاوان زیاتر بە جووڵێنەرە نەفسییە دەروونییەکان هەستدارە وەک: جۆری جل و بەرگ و داهێنانی قژ و چاوی شین و لارولەنجە و…هتد، لەگەڵ ئەوەدا کە ژن زیاتر بە جووڵاندنی ئەندامەکانی لەشی لەلایەن پیاوەوە هەستدارە.

زۆربەی خەڵکی باوەڕیان وایە کە ئارەزووی جنسی ژن لە پیاو زیاترە! هەروەک دەڵێن ژن نۆ دەماری جنسی لە پیاو زیاترە، ئەو قسەیە نەک ڕاست نییە بەڵکوو بە پێجەوانەوە، ئارەزووی جنسی پیاو زۆر زیاترە لە هی ژن و پیاوان زیاتر پێویستیان بە چالاکی جنسی هەیە.

پیاو ئەگەر ماوەیەک لە ژن دوور بکەوێتەوە تووشی بێ ئارامی و فشاری دەمارەکان و سەرئێشە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە دوورکەوتنەوەی مێرد لە ژن کارێکی ئاساییە و دەتوانێ چەندها ساڵ لە چاوەڕوانی مێردی ون بوویدا بمێنێتەوە یان هەر شوونەکاتەوە.

ئارەزووی جنسی ژن لە نێوان دوو خوێن دیتن دا دیاری کراوە و بەو واتایە کە (٢-٣) ڕۆژ پێش گەرانێژی یان (٢-٣) ڕۆژ دوای گەرانێژی، ئارەزووی جنسی هەیە، ئەو ڕۆژانەش ڕۆژگارەکانی (٢-١٦) ڕۆژی خولی مانگانەن و لە دوای ئەوە ئارەزووی جنسی کەم دەبێتەوە و ڕۆژەکانی (٢٣-٢٧) واتە (٣-٤) ڕۆژ پێش خوێن دیتن دووبارە ئارەزووی جنسی پەیدا دەبێتەوە.

پیاوان زیاتر بە جووڵێنەرە نەفسییە دەروونییەکان هەستدارە وەک: جۆری جل و بەرگ و داهێنانی قژ و چاوی شین و لارولەنجە و…هتد، لەگەڵ ئەوەدا کە ژن زیاتر بە جووڵاندنی ئەندامەکانی لەشی لەلایەن پیاوەوە هەستدارە.

بەڵام ئێمە هەروەک لەمەوبەریش گوتمان زیادبوونی حەز و ئارەزوو بەتایبەتی لە ژندا دەکەوێتە سەر چۆنیەتی گەرم و گوڕ داهێنان و جۆش دانی ئەو حەزە شاردراوەیە، ڕاستە ئێمە دەڵێن ئارەزووی پیاو زاڵترە بەسەر ژندا، بەڵام ئەگەر بێت و کرداری جنسی هەر وەک پێغەمبەرمان(د.خ) دەفەرمێت: لە خەمی ژنەکانتان دابن، بەڕێوەبچێ و شوێنە هەستیارەکانی ژن بوروژێندرێت و یان بلاوێندرێتەوە ئەوە بێ گومان لەو کاتانەدا ژن دەتوانێ لە ڕادەبەدەر بە دوای یەکدا چالاکی جنسی ئەنجام بدات و لەگەرم و گوڕی نەکەوێت، لە کاتێکدا کە پیاو تەنانەت دەتوانێ یەک جار بەگەرم و گوڕی چالاکی جنسی بکات و پاشان پێویستی بە پشوویەک دەبێ تا ئەندامی زاوزێی دۆخی ئاسایی و ئامادەبوونی خۆی وەردەگرێتەوە.