بەشی چل و دووەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، شێوازی کرداری ئاوێزان یان نزیکی:

لە مرۆڤدا ئاوێزان (جووت بوون) بریتییە لە چوونی توڵی پیاو بۆ ناو ئەندامی جووت بوونی ژن و ڕژانی مەنی، لە زیندەوەرە بڕبڕەدارەکان بەو چوار شێوەی خوارەوەیە.

١- دروست کردنی هاووێنە بە بێ نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز:
ئەوەش وەک لە ماسیدا کە بۆ دروست بوونی هاووێنە بەبێ ئەوەش نێر و مێ بەیەک بگەن ڕوو دەدات، ماسی مێ لە دوای پەروەردەکردنی هێلکۆکە لە ناو زگیدا بە شێوەی ڕشتنەدەر دەخاتە دەرەوە و ماسی نێر توخمی خۆی بەسەریاندا دەڕێژێت.

٢- دروست کردنی هاووێنە بە نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز، بەڵام بەبێ جووت بوون؛ ئەو جۆرەش لە بۆقدا دەبیندرێت، لە هەنگاوی جووت گیری، بۆقی نێر سواری پشتی مێیە دەبێت و خۆی قایم دەکات، لەدواییدا مێیە دەست بە توخم ڕێژی دەکات و بۆقی نێر دڵۆپ دڵۆپ مەنی خۆی بەسەردا دەڕێژێ و ئاوسی لە ناو ئاودا ئەنجام دەدرێت.

٣- دروست کردنی هاووێنە بە نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز، بەڵام بەبێ توڵ: ئەمەش لە پەلەوەراندا دەبێت کە لە بەشی کۆتایی ڕێخۆڵەیاندا ڕێڕەوێک هەیە پێی دەڵێن (بالوعە) کە ئەوە سەرەڕای فڕێ دانی پاشەڕۆک لە کاتی لێک نزیک بوونەوەدا دەکرێتەوە، ئەو کاتە دووبەشی کۆتایی کلک بەیەکەوە دەنووسێن و سپرێمی نێرە دەچێتە ناو مێیەوە.

٤- دروست کردنی هاووێنە بە نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز و کرداری ئاوێزان: ئەو جۆرەش هەروەک لە مەمکدارەکاندا کە مرۆڤیش یەکێکە لەوان ڕوو دەدات.