خۆپیشاندان و نارەزایەکان لە ئێران لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان دوو شتی جودان و داخوازیەکانیشیان لەگەڵ یەک جودان
کورد هەر کات بە هەر هۆیەکەوە هاتبێتە سەر شەقام جۆرێک هەستانەوە بووە بەرانبەر بە داگیرکەری ئێرانی بۆ رزگاری لە بندەستی
بەڵام داخوازی ئێرانیەکان لەم نارەزایەیان بەرانبەر بە رژێمی ئێران گەرانەوەی نرخی شتەکانە بۆ نرخی جارانی خۆیان، ئیتر ئەوە با بوەستێت کە ئەم گرانبونەش ئێرانیەکانی وەک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان نەخستوەتە ژێر فشار لای ئەوان کارگەو شتێک هەیە کاتێک دەوڵەتی ئێرانی هەبوونی کوردستان تاڵان ئەکەن ئەیبەن لە شارەکانی خۆیان تەولیدی ئەکەن و سەرفی خەڵکی خۆیان بکەن بەڵام لە کوردستان ئەوەش نییە کە خەڵک لە ڕێگەیەوە شتێک پەیدا بکات کە گۆشەیەک لە کێشەکانی خۆی پێ چارەسەر بکات، هەر بۆیە بەرز بونەوەی نرخی شتەکان قورسای زۆر زیاتری بە بەراوەرد بە ئێرانیەکان خستوەتە سەر شانی کورد.
ئەگەر نرخی شتەکان دابەزێنەوە ئێرانیەکان کێشەیان لەگەڵ حوکومەت نییە، دەوڵەتەکە هی خۆیانە بۆیان گرینگ نییە حوکومەتی ئاخوندی ئێرانی لەسەر حکوم بێت یان هەر رژێمێکی دیکەی ئێرانی پارسی دیکە..
کۆماری ئیسلامیش بەو شێوەی کە بەرەو روی کوردەکان دەبێتەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کات بەو شێوە بەرەو روی خەڵکی خۆی واتە ئێرانیەکان نەبوەتەوە، کوردستان داگیرکراو و کورد نەیاری دەوڵەتی ئێرانیە، ئەوان ئەزانن کە کورد هیچ کات ئەو سنورە سیاسیەی کە ناوی لێنراوە ئێران قەبوڵ نەبوە، تاکی کورد ئاۆاتی رزگارییە لە بندەستی و سەربەوخۆیە بۆ کوردستان بۆیە بە گولە وڵامی خەڵکی کورد دەدرێتەوە، بەڵام ئەوەی گوێ گرانەو چاوی کەم حوکمە کە ناتوانێت داخوازیەکانی خەڵکەکەی ببیستێت و بە روونی ببینێت، حیزبە کوردیەکانە کە لەگەڵ داخوازی و ئامانجی گەلەکەی هاودەنگ و هاودروشم نیین، حیزبە کوردیەکان چاوەروانی گۆرینی رژێمی ئاخوندی ئێرانی پارسی ئەکەن بۆ رژێمێکی دیکەی ئێرانی بەو هیوایەی گۆایە دوای رژێمی ئاخوندی دیموکراسی پێک دێت لەو سنورە سیاسیەی ئێران، پێیان وایە ئێرانی بە کوا پانتۆڵەوە لەگەڵ ئێرانی بە عەباو عەمامەوە جیاوازیان هەیە لەگەڵ یەک.
لەبەر نەبوونی حیزبێکی کوردی کە لەگەڵ سەربەخۆی خوازی بێت، حیزبە پان ئێرانیەکانی دژی کۆماری ئاخوندی لەو هەلە کەڵک وەردەگرن و راپەرینی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە ئاراستەی گۆرینی رژێمی کۆماری ئاخوندی بۆ رژێمێکی دیکەی ئێرانی پارسی بەکار دێنن.
نادر عینایەتی