ئەو تەقینەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە هۆڵی تەلارێک لە شاری سەقز رویدا و بووە هۆی گیان لە دەستدانی 11 کەس و بریندار بوونی 49 کەس، کە زۆربەی قۆربانیان ژن و منداڵ بون لەنێو گیان لە دەس دراوەکان، چوار منداڵی کچی تەمەن پێنج و سێ ساڵان و کوڕێکی تەمەن چوار ساڵانە”.
هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە دەستی داگیرکەری ئێرانی لە پشت ئەم روداوەوە هەبووە، ئەم تەقینەوە لە تۆڵەی راپەرینە سەرتاسەریەکەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەرانبەر بە داگیرکەری ئێرانی هاتنە سەر جادەو کۆڵانەکان و زیانێکی گەورە لە دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی کەوت ئەنجامدراوە ئەم کارەساتە درێژەی ئەو روداوە خوێناویانەی چەند رۆژی رابرووە کە چەندین کەس لە کچ و کورو پیاو ژنی سەربەخۆیخوازی کورد لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە شەهید و بریندار و دەیان کەسیشیان دەس بەسەر کردووە.
سپای تیرۆریستی ئێران، بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم پیلانەیان بە دوای ئەو هۆڵە هاوسەرگیریانە گراون کە زۆباکانی گرێنەدراوە بە لولەی گازی شار و بە بۆتڵە گەورەکانی گاز کار دەکات کە دوای تەقاندنەوەی بوتڵەکان بڵێن هۆکاری تەقینەوەکە بە هۆی گەرم بوونی بۆتڵە گازەکانەوە بووە
مەبەستێکی دیکەیان لە ئەنجامدانی ئەم تەقینەوە لەم کاتەدا ئەوەیە کە زێنی خەڵک بە گیان لە دەستدانی قۆربانیانی ئەم کارەساتەوە گەرم بکەن، فکریان نەخەنە سەر شهید و برینداربوان و گیراوانی کورد کە لە نارەزایەکەی ئەم یەک دوو حەفتەی رابردوو ە روویداوە.
ن،ع