کرداری جنسی لە دوای مانگی هەنگوین: هەر هەفتەی (٢) جار و دوای یەک ساڵ هەر هەفتەی یەک جار و دوای ماوەیەک هەر (١٠) رۆژ یەکجار، کردار جنسی لە کەسی سرووشتیدا بەسە.
زانست هەتا ئێستا کاتێکی بۆ ئاوێزان تایبەت نەکردووە، بەڵام ژنەکان زیاتر حەز لە جێگای تاریک دەکەن و حەز دەکەن لە شەودا ئەو کارە ئەنجام بدەن بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە تازە شوویان کردووە، چونکە پێیان خۆش نییە لەشی خۆیان و هاوسەریان بەڕووتی ببینن، بەڵام پیاو بە پێچەوانەوە حەز دەکات لەبەر ڕووناکی و ڕۆژی ڕووندا ئاوێزان، (تێکەڵاوی)بکات، بڕوای هەرە زۆریش وایە کە لە دوای خەوێکی کورت ئاوێزان ئەنجام بدرێت، چونکە لەشی مرۆڤ ئۆقرە دەگرێ و هێزی بزوێنەر زیاد دەکات و خوێن لە ماددە و گازە زیادەکان پاک دەبێتەوە، دینی ئیسلام نیوەی شەوی پەسەند کردووە کە ژن هەڵی بژێری و پیاو بچێتە لای ژن و کە ئەوەش شوێنەواری بەکەڵکی بۆ پتەوکردنی بناغەی خێزان بەدواوەیە.
ماوە و جار لە کرداری ئاوێزاندا پەیوەندی بە بەساڵداچوون و ڕادەی خوێندەواری و هێزی جنسی و زۆر و کەمی جووڵآندنی شوێنە هەستیەکانەوە هەیە، ماوەی دەست بازی لە (٣-٦) خولەکە، هاوسەرانی خوێندەوار زیاتر لەو ماوەیان پێ خۆشە، چێژ وەرگرتن لە پیاواندا لە (٢-٤) خولەکدایە، لە ژناندا لە(٤-١٠) خولەک دایە.
لە دوای مانگی هەنگوین. هەر هەفتەی (٢) جار و دوای یەک ساڵ هەر هەفتەی یەک جار و دوای ماوەیەک هەر (١٠) رۆژ یەکجار کردار جنسی لە کەسی سرووشتیدا بەسە.