شووکردنی کچان لە کاتی خۆیدا ئەو نەخۆشیانە چارەسەر دەکات، کەم خوێنی بەتایبەتی لە کچانی هەرزەکاردا، ناڕێکی خوێن دیتن، خوێن دیتنی بە ئازار، بای زگ و ناڕێکی لە کۆئەندامی هەرسدا، کێشی زۆر دەبێت و دەزگای زاوزێی گەشە دەکات.
لە پێش هەڵبژاردنی هاوسەردا پێویستە بزانیت کە بۆچی ژن دەخوازیت؟
هەر کەس لەو بارەوە ڕای تایبەتی خۆی هەیە، لەوانەیە هەندێک بڵێن کچان بۆیە شوو دەکەن تا خۆیان لەدەستی دایک و باوک و کەس و کاریان ڕزگار بکەن .
یان کوڕان بۆیە ژن دێنن، چونکە پارەیەکیان پێکەوە ناوە و ناتوانن بە تەنها خەرجی بکەن و ناچارن کەسانێک لە دەوەری خۆیان کۆ بکەنەوە.
هەندێکی تر دەڵێن ئامانج لە ژن هێنان دامرکانی هێزی جنسی و گۆڕینەوەی خۆشەویستییە لەگەڵ ڕەگەزی پێچەوانەدا و هەوڵدانە بۆ هێنانەدی ژیانێکی هاوبەش و ڕزگاربوون لە تەنیایی.
لەو بارەوە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەفەرمێت: خەڵک بۆ چەند مەببەستتێک ژن دێنێ، هەیە بۆ ماڵی دونیا یان بۆ پشت و نەسەبی ژن، یان بۆ جوانیەکەی یان بۆ دین و ئاکاری، کە هەرکەس ئەوەیانی هەڵبژارد گرەوی خۆی لە ژیاندا بردۆتەوە.
دەربارەی چۆنیەتی هاوسەریش ئیمامی عەلی دەفەرمێت: هاوسەرێک هەڵبژێرن کە چاوی گەورە و گەنم ڕەنگ و باڵای مام ناوەند بێت.
مەبەست لە هاوسەرێتی پێکهێنانی ماڵی گەرمی خێزانداری و دروست کردنی وەچە و دامرکاندنی ئارەزووی جنسی و ئارامی ڕۆح و دەروونە، لەبەر ئەوە شووکردن بەتایبەتی لە کچانی باڵغدا هەتا زوو کرێت درەنگە. چونکە خولی ژیانی بلۆغی ژن لە (٣٠) ساڵی تێ ناپەڕێت.
شووکردنی کچان لە کاتی خۆیدا ئەو نەخۆشیانە چارەسەر دەکات، کەم خوێنی بەتایبەتی لە کچانی هەرزەکاردا، ناڕێکی خوێن دیتن، خوێن دیتنی بە ئازار، بای زگ و ناڕێکی لە کۆئەندامی هەرسدا، کێشی زۆر دەبێت و دەزگای زاوزێی گەشە دەکات.
چاکترین ساڵەکانی شووکردن بۆ کچان لە نێوان (١٨) ساڵی دایە، ئێمە لەگەڵ شووکردنی (شاز) ڕێزپەڕمان نییە هەروەک چەند نموونە لەو بارەوە هەیە، بۆ کوڕانی خوێندەوار داوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان واتە لە (٢٥) ساڵیدا.
ئەو کچانەی درەنگ شوو دەکەن زۆربەیان بێزار و تووڕەن و دوای شووکردنیشیان هەر درێژەی دەبێت و ژیانی خۆیان و هاوسەرەکەیان تاڵ دەکەن.
پیاو لە ژن هێناندا نابێ تەنها مەبەستی سک پڕی خێزانەکەی بێت و بەس بەڵکوو دەبێ هەموو مافە ورد و درشتەکانی لەبەرچاو بگرێت تا بتوانێت خێزانێکی بەختەوەر پێک بێنێ.