لە لایەن خەڵکەوە 26ی 12 خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەمو شارەکانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دیاری کراوە .

لە شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیندراوە و ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی بەیانی، هێزێكی زۆری چەکداریی ڕێژیم لە ڕێگای سنەوە بۆ مەریوان ڕەوانە کراون.

ئەو هێزەی ڕێژیم بە چەکوچۆڵی قورس و هەروەها ئۆتۆمۆبێلی دژە شۆڕش بەرەو مەریوان ڕەوانە کراون.

هەروەها ٢٦ی ١٢ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەموو شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن خەڵکەوە ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی ئێران.