زۆربەی ژنان بەهۆی ڕاوەستانی خوێنی مانگانەوە سک پڕی خۆیان دیاری دەکەن.
١- بیستن و ژماردنی دەنگی لێدانی دڵی منداڵ: ژمارەی لێدانی ئاسایی دڵ (١٤٠) جارە لە خولەکێکدا، لە کوڕدا کەمترە و لە کچدا هەندێک لەو ژمارەیە زیاترە.
٢- هەست پێ کردنی بەشەکانی کۆرپەڵە: دەست و پێ و ئەندامەکانی تر بەهۆی دکتۆرەوە لەسەر پێست هەست پێ دەکرێت.
٣- جوڵانی کۆرپەڵە: ئەو جوڵانە هەندێکی بەهۆی ژنەوە هەست پێ دەکرێت.
٤- وێنەگرتن: وێنەگرتن بەهۆی تیشکی ئێسکەوە (X) بوون و نەبوونی کۆڕپەڵە ئاشکرا دەکات.
٥- ڕاوەستانی خوێنی مانگانە: زۆربەی ژنان بەهۆی ڕاوەستانی خوێنی مانگانەوە سک پڕی خۆیان دیاری دەکەن.
٦- گۆڕانی مەمکەکان: (مەمەکان-مەمکەکان) گەورە دەبن و دەخورێن و شێوەی ئاسایی خۆیان لەدەست دەدەن، ئەوەش لە ژنێکی یەکەم زگدا زیاتر دەردەکەوێت.
٧- دڵ (تێکهەڵاتن-تێکچوون) و ڕەشانەوە: ژنی سک پڕ بە زۆری لە بەیانیاندا دڵی تێک هەڵدێت یان دەڕشێتەوە و لە هەندێک لە ژناندا تا ئێوارە درێژەی دەبێت.
بۆ دیاری کردنی ماوەی سک پڕیش لە دوای بەیەک گەیشتنی نوتفەی ژن و توخمی پیاو (٢٧٠) ڕۆژە.