پیلانی ئەمریکا وایە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستانیش بخرێتە سەر نەخشەی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوردی لێ دروست بکرێت.
ئەمریكا بە پلانێكک دەیەوێت عێراقی دەستکرد بكاتە سێ لەتەوە و دەوڵەتێکش بۆ كورد دروست بکات.
ڕۆژنامەکانی تورکیا ترسیان لێ نیشتووە و باسی پلانێکی داهاتووی ئەمریكا دەکەن و ئاماژەی بە بۆچوونێكی ئیسماعیل حەقی سەرۆكی پێشووی ژووری هەواڵگریی توركیایان داوە كە گوتوویەتی ئەمریكا پلانێكی نوێی هەیە بۆ دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ دەوڵەتدا، ئەمەش لە ڕێگەی دامەزراندنی كیانی نوێیەوە کە دەیەویت ئەنجامی بدات.
ڕۆژنامەکانی تورکیا پێیان وایە ئەمریكا دەیەوێ لە سنووری پارێزگای ئەنبار بە هاوكاریی سعوودیا دەوڵەتێک دروست بكات، هەروەها ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستانیش بخاتە سەر هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوردی لێ دروست بكات. ئەو ناوچەیەی دەشمێنێتەوە ببێتە عێراقی شیعە نشین..
بەرپرسە هەواڵگرییەكەی پێشووی توركیا نیگەرانی لەوە دەربڕیوە كە ئەمریكا بە نیازە بەم هەنگاوەی، دەوڵەتێكی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی رۆژئاوای كوردستان دروست بكات و خۆی بیانپارێزێت.
دەشڵێ بەم ڕێگەیەوە ئەمریكا، ئەورووپا و رووسیا ڕێگە لە بەهێزبوونی توركیا دەگرن و بەردەوام هەوڵی بێزاركردنی دەدەن، بۆیە لە دوا هەنگاویشدا ئەمریكا باسی لە جێگیركردنی هێزێكی ناتۆ كردووە لە عێراق، مەبەستی لەم هەنگاوەش جێبەجێكردنی نەخشەی لەت لەتكردنی عێراقی دەستکردە.
بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە لە كاتێكدایە بەر لە دوو رۆژ، پەیمانگەی واشنتۆن لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بە گرنگی نزیكبوونەوەی زیاتری ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و جێگیركردنی هێزەكانی لەم سنوورە و دامەزراندنی مووشەکی دژەبەرگری لە کوردستان و عێراق کردووە، بۆ ئەوەی ئەگەر لە داهاتوودا هەرێمی كوردستان لە عێراقیش جیابووەوە، ئەم هێزە بتوانن بیپارێزن.