دوای ئەوەی یەکێتی کەسایەتیەکی سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە ناوی مستەفا سەلیمی لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کرد و رادەستی ئێرانی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ۱۱/۰٤/۲۰۲۰ کاتژمێر چواری بەیانی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە سێدارە درا.
مستەفا سەلیمی بەهۆی کاری سیاسی دژ بە ئێران ماوەی ۱۷ ساڵ لە بەندیخانەی دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەردا گیرابوو دوو هەفتە بەر لە ئێستا لەگەڵ چەند بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی شاری سەقز هەڵات و دووای بە هەزار کێشە و گرفت خۆی گەیاندە باشووری کوردستان لەوێیەوە لە لاین هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستبەسەر دەکرێت و ڕادەستی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانی دەکەن.
پاش بردنەوەی مستەفا سەلیمی بۆ بەندیخانە بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز بنەماڵەکەیان بۆ دووایەمین ماڵاوای بانگێشت کرد و بە کەسوکارەکەیان گوتبوو بەم زووانە لە سێدارە دەدرێت.
مستەفا سەلیمی لەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ بنەماڵەکەی پشتڕاستی کردبووەوە کە لە پێنجوێن دەستبەسەر و ڕەوانەی ڕۆژهەڵات کراوەتەوە.
ئەمە یەکەم کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان نییە کە لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە بەڵکوو لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی کە یەکێتی لە بەشێک لە باشووری کوردستان دەسەڵاتی گرتووەتە دەستەوە هەتا ئێستا دەیان کەسایەتی سیاسی کورد و پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەستبەسەر و رادەستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی کردووەتەوە زۆربەی ئەوانەی رادەستی ئێران کراوونەتەوە لە سێدارە دراون.
یەکیەتی تەنیا خیانەتی دەرحەق بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەکردووە بەڵکوو لە هەرکوێ خاڵێک لە بەرژەوەندی کوردا بووبێت تێکیداوە بە ئاشکرا خاک و نیشتمانی کوردستانی فرۆشتووە بە داگیرکەر، نموونەی ۱٦ ی ئوکتۆبر کە حەشدی شەعبی هێنا ناو خاکی کوردستان، کەرکووک و چەند شاری دیکەی کوردستانی رادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران کرد.
ن٫ ع