وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەوروپییەکان رێکخراوە تیرۆریستەکان پەنا دەدەن و، سەدام حوسێنیان هانداوە تاوان دژی کوردانی عێراق ئەنجامبدات”.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک، ئێران تاوانبارە بەوەی کە لە ناو خاکی ئەوروپا ویستویە کاری تروریستی ئەنجام بدات هەر بەم هۆیەشەوە یەکیەتی ئەوروپا گەمارۆ دەخاتە سەر ئێران و ناوی دوو بەرپرسی وەزارەتی ئیتلاعات و بەشی ئاسایشی ئەو وەزارەتەی خستە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپاوە.
هاوکات وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند “دەوڵەتی ئێران بەرپرسە لە کوشتنی دوو کەسی سیاسی لەسەر خاکی هۆڵەندا”.
جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێكیدا: وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەو بریارەی یەکیەتی ئەوروپا گوتی ئەروپیەکان پاڵپشتی تیروریستەکانی دیکە دەکەن و ئێرانیە مەدەنیەکان دەکوژن لە ئەوروپا، تۆمەتبارکردنی ئێران هیچ لە بەرپرسیارەتی ئەوروپا لە پەنادانی تیرۆریستان کەمناکاتەوە”.
لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەشی بەوە کردووە کە “ئەوروپییەکان لەنێوانیاندا دانیمارک، هۆڵەندا و فەرەنسا، رێکخراوی موجاهدینی خەلق-یان پەناداوە، کە ١٢ هەزار ئێرانی کوشتووە و، سەدامیان هانداوە تاوان دژی کوردانی عێراق ئەنجامبدات”.
لە کەوانە: ( ئێرانی داگیرکەر گەورە تروریستی جیهان کە چەندین رێکخراوی تروریستی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکەی درۆس کردوە و یەکەم پاڵپشتیکەری زۆرینەی رێکخراوە تروریستەکانی جیهانە و دەستی لە زۆرینەی خراپەکاریەکان و کارە تروریستیەکان هەیە لە دونیا و ساڵانە سەدان کورد لە سێدارە دەدات پێ وایە ئەو کردارانەی لە چاو کورد و دونیا شاراوەیە کە ئەم گەورە تروریستە دژە کوردە وەک حامی خوێنی رژاوی هەزاران کورد کە لە پارچەیەکی دیکەی کوردستان بە دەس گەورە دەرەندەی وەک سەدام رژاوە دەرکەوێت، لای ئێمەی کورد تاوانی ئێرانی داگیرکەر بەرانبەر بە کورد کەمتر نییە لە سەدامی گۆر بە گۆر)