لە کاتی سەرهەڵدانی رێکخراوی ترۆریستی داعش پاشان هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شاری مووسڵ دانیشتوانی کورد لەم شارە ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە وا بروات بونی کورد لە موسڵ کە لە رابردوودا یەکێک لە شارە گرینگەکانی کورد بووە بە رێژەیەکی زۆر نامێنێت
دانیشتووانی كوردی شاری مووسڵ ئاماژە بەوە دەکەن رێژه‌ی كورد له شاری مووسڵ کەم بووەتەوە.
به‌شێك لە کوردانی شاری مووسڵ به رۆژ له مووسڵ كارده‌كه‌ن و به شه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
کاتی خۆی كورد به يه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كييه‌كانى شارى مووسڵ هه‌ژمار ده‌كرا.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئامارى پێكهاته‌كان له مووسڵ، كه به‌ريتانييه‌كان له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى جيهانيى یەکەم ئاماده‌يان كردبو، ژماره‌ى كورد له مووسڵ ٢٠٩ هه‌زار و ٨٢٠ كه‌س بووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به گوێره‌ى ئامارى دەوڵەتی داگیرکەری عوسماني له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا كورد له مووسڵ ١٣٢ هه‌زار كه‌س بوونه