عەلا مەشزوب تەنها لەبەر ئەوەی ڕەخنەی لە شۆڕشی نا ئیسلامیی ئێران گرت لەبەر ماڵەکەی خۆی لە کەربەلا تیرۆر کرا.

ئێوارەی رۆژی شەممە ٠٢-٠٢-٢٠١٩، چەند چەکدارێک بە دەستڕێژی گولە عەلا مەشزوب، نووسەر و چیرۆکنووسی بەناوبانگی عێراقییان و بە ١٣ گولە،کوشت.

هاووڵاتییانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کرد، ئەو نووسەرە بەهۆی وتارێکی ڕەخنەگرانە لە شۆڕشی کۆماری نا ئیسلامیی ئێران کە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە دراوەتە بەر ١٣ گولە و تیرۆر کراوە.