لەگەڵ گواستنەوەی هەزاران عەرەب لە ناوچەکانی دیکە سووریاوە بۆ نێو سەنتەری عەفرین و دەوروبەری، پرۆسەی بەتورکمانکردنی عەفرینیش خێراتربووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە ناحیەی بلبل کە پێش هێرشی تورکیا هیچ تورکمانێکی لێ نیشتەجێ نەبوو، ئێستا زیاتر لە 743 خێزانی تورکمانی لێ نیشتەجێکراوە و، ئەو منداڵانەش کە سەرپەرشتیان نییە، لە ناوەندێکی چاودێریی منداڵاندا لەژێر ئاڵای تورکیا، فێری زمانی تورکی دەکرێن. 
 
نیشتەجێکردنی تورکمانەکان لە عەفرین:

743 خێزانی تورکمان لە ناوچەی بلبل نیشتەجێکراون 
300 خێزانییان لە سەنتەری بلبل 
135 خێزانییان لە گوندی بیباکا 
120 خێزانییان لە گوندی کۆتانا 
60 خێزانییان لە گوندی قەستەلی مقدێد 
50 خێزانییان لە گوندی خەلیلاکا 
35 خێزانییان لە گوندی بەرکاشی
30 خێزانییان لە گوندی قۆرتا 
7 خێزانییان لە گوندی مەحموود تۆبەل 

ئەو قوتابخانەیەش کە لە گوندی بیباکا بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی تورکمان و رێکخراوێکیان دامەزراوە، “بە هەموو سیمایەکییەوە قوتابخانەیەکی تورکیە”.