بەشی شەشەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئازادبوون:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەمێ: ئەگەر کەسێک بینی ئازاد بوو، یان کەسێک ئازادی کرد، ئەوا ئەگەر کەسەکە نەخۆش بێت، شیفای بۆ دێت و ئەگەریش قەرزدار بێت، قەرزەکەی دەدرێتەوە.

ئەگەر حەجی نەکردبوو، دەیکات و ئەگەر کوێلە و بەردە بوو، ئازاد دەبێت و ئەگەر گوناهکار بوو، تەوبە دەکات.

ئەگەر خەمبار بوو، خۆشحاڵ دەبێت و لە خەم و خەفەت ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر زیندانی بوو، بەر دەبێت و بە گشتی ئازادی لە خەودا، دەرئەنجامەکەی کارێکی چاکە و پەسەندە.