بەشی هەشتەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئاژاوە-پشێوی:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی لە جێگایەک ئاژاوە و دووبەرەکی پەیدا بوو، واتا گەندەڵی و خراپەکاری لەو شوێنە دەدەکەوێت.

ئەگەر دیتی ئاژاوە لە سوێنێک نەما، نیشانەی ئەوەیە خەڵکی ئەو شوێنە، دەگگەڕێنەوە بۆلای خودا.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر لە خەودا لە دەشت یەکێکیانی بینی، ئەوا لەو شوێنەدا ئاژاوە دروست دەبێت.

یەکەم: تاریکی، دووەم: ئاگر، سێیەم: بای سارد، چوارەم: بای گەرم، پێنجەم؛ ڕەشایی خۆر، شەشەم: تەمومژ، حەوتەم: بارانی ناوەخت، هەشتەم: هەڵکێشانی درختەکان، نۆیەم: هەوری سوور، دەیەم: لەبەرکردنی جلکی زەرد و سوور.