بەشی دەیەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئاسمان:

دانیال پێغمەبەر دەفەرمێ: ئەگەر کەسێک خۆی لە ئاسمانی یەکەمدا بینییەوە، ئەوا کاتی مردنی نزیک بووەتەوە.

ئەگەر خۆی لە ئاسمانی دووەمدا بینیەوە، واتە زانست و دانایی بە دەست دەکەوێ.

ئەگەریش لە ئاسمانی سێیەمدا خۆی بینییەوە، ڕێز و پلە و پایەی ئەم جیهانە بە دەست دێنێ.

ئەگەریش لە ئاسمانی چوارەمدا خۆی دیتەوە، ئەوا حاکمی ئەو وڵاتە دەیکاتە دۆستی خۆی.

ئەگەر لە ئاسمانی پێنجەمدا خۆی بینیەوە، نیشانەی زاڵبوونە بەسەر ترس و دڵەڕاوکێدا.

ئەگەر لە ئاسمانی شەشەمدا خۆی بینیەوە، بەخت و دەوڵەت و چاکەی دەست دەکەوێ.

ئەگەر بینی کە لە ئاسماندا، خۆی بە تەنیا بینییەوە، بەڵام دەرگای بە داخراوی بینی، ئەوا کارەکانی ئەو، بە هۆی کەسێکی گەورەوە بەری لێ دەگیردرێ.

ئەگەر بینی کە ناتوانێ سەیری ئاسمان بکات و سەری داژەندبوو بۆ خوارەوە، واتە لە دیداری پیاوێکی گەورە جیا دەبێتەوە.

ئەگەر بینی فریشتەکان لە ئاسمانەوە هاتنە خوارەوە و بە سەریدا دەڕۆیشتن، ئەوا دەرگای زانست و دانایی بە ڕوویدا دەکرێتەوە.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک خۆی بەسەر ئاسمانەوە بینییەوە، واتە گەشتێکی بۆ دێتە پێشەوە و لەو گەشتەدا پلە و پایەی دونیا و ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات.

ئەگەر بینی لە پانتایی ئاسماندا هەڵدەفڕێ، گەشتێکی پڕ بەرەکەت ئەنجام دەدا.

ئەگەر بینی ڕاستە و ڕاست هەڵدەفڕی و بەرز دەبوویەوە تا گەیشتە ئاسمان، واتە ڕەنج و ئازار ومەینەتی دەبینێت.

ئەگەریش بینی کە دەچوو بۆ ئاسمان، بەو نیازەی نەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی، ئەوا گەورەیی و فەرمانداری وەدەست دەخات و داوای کاری گەورە دەکات و پێی دەگات.

ئەگەر بینی لە ئاسمان گوێی لە بانگ و هاوار دەبوو، بەڵگە و نیشانەیە لەسەر خێر و ساغلەمی.

ئەگەر بینی باڵدارێک لە ئاسمانەوە قسەی لەگەڵ دەکرد، نیشانەی ئەوەیە کە خۆشحاڵ و شادومان دەبێت.

ئیبراهمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لە ئاسماندا خانووی دەکرد و بناغەی دادەنا، لە کاتێکدا خەڵک لەسەر زەوی باڵاخانەی تەواوکراویان هەبوو، ئەوا کاتی مردنی نزیکە.

ئەگەر بینی بناغەی خانووەکەی لە (ئاسماندا)وەکوو بناغەی سەر زەوی، لە خشت و کەرپووچ و گڵ و گەچ پێک هاتبوو، ئەوا لە دونیادا لە خۆبایی دەبێ.

ئەگەر بینی لە ئاسمانەوە هەنگوین دەباری، ئەوا خەڵک لە سایەیەوە خێر و نیعمەت و دەستکەوتی وەگیر دێ.

ئەگەر بینی لە ئاسمانەوە لم و قوم و زیخ و خوڵ دەباری، ئەگەر کەم باری، چاکە، ئەگەریش زۆر باری، خراپە.

ئەگەر بینی لە ئاسمانەوە مار و دووپشک یان بەرد دەباری، نیشانەیە لەسەر عەزاب و سزای خودای پەروەردگار لەو دەڤەر و وڵاتە.

ئەگەر بینی خۆی لە ئاسمانەوە بۆ خوارەوە شۆڕ کردەوە، کارەکەی بەرزتر دەبێتەوە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی دەچوو بۆ سەر ئاسمانی حەوتەم، ئەگەر بۆ ئەو شوێنە نەدەشیا و نەهاتە خوارەوە، کاتی مەرگی نزیک بووتەوە و کۆتای کردارەکانیشی پەسەندکراوە.

ئەگەر بینەری خەوەکە چاکەکار و نهێنی پارێز بوو، ئەگەر بینی لەوێ (لە ئاسمان) هاتە خوارەوە، ئەوا لە ڕێگای دین و ئیمانەیەکەیدا خۆپارێز دەبێ لە خراپە.

ئەگەر بینەری خەوەکە نهێنی پارێز و چاکەکار نەبوو، یان تەوبە دەکات، یانیش دەمرێ و لە ناو دەچێت.

ئەگەر بینی لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە بۆ زەوی، تووشی ئازار و نەخۆشی تا سنووری مردن دەبێت و پاشان شیفای بۆ دێت.

ئەگەر بینی لە نێوان ئاسمان و زەویدا بناغەی خانووی وەکوو گومەز، یاخود کۆشکێکی هەبوو، کە نە لە بەرد و نە لە کەرپووچ درووست کرابوو، ئەوا خاوەنی خەوەکە لە ناو ئارەزوو و کرداری خۆیدا نقوم دەبێت و لە خۆبایی دەبێ.

ئەگەر بینی دەرگاکانی ئاسمان کرانەوە، ئەوا دوعا و نزاکانی لەو ساڵيدا گیرا دەبن و بارانێکی زۆر دەبارێت و ئاو و سەرچاوەکانی زیاد دەبن.

ئەگەر بینی لە ئاسماندا دەرگایەکیان بە ڕووی ئەودا، یان بە ڕووی خەڵکی ئەو دەڤەر و دیارەدا کردەوە، خێر و نیعمەت بە سەر ئەو دیارەدا دەبارێ، بە تایبەت بە کردەوەی دەرگاکەوە، کە بە هۆی کاری خێرەوە ئەو خەوە دەبینرێ.

ئەگەر بینی ئاسمان ڕووخا و کەوتە خوارەوە، ئەوا خودای پەروەردگار لەو کەسە تووڕەیە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی ئاسمان مەیلە و سەوز بوو، نیشانەی ئەوەیە لەو دەڤەر و دیارە خێر و چاکە و ئاسایشی ڕووی تێدەکات.

ئەگەر بینی مەیلە و سپی بوو، واتە لەو دەڤەر و شوێنەدا، ئازار و نەخۆشی ڕووی تێدەکات.

ئەگەر ئاسمان سوور بوو، بەڵگە و نیشانەی شەڕ و خوێنڕێژییە لەو شوێنەدا.

ئەگەر ئاسمان ڕەش بوو، واتە دەرد و بەڵا و دووبەرەکییەکی گەورە ڕوو لەو شوێنە دەکات.

ئەگەر بینی ئاسمان ڕووناکتر بوو لەوەی کە دەبوو ببێ، واتە خودا ڕووناکی تەواو دەخاتە ئیمانەکەیەوە.

ئەگەر لە بەرامبەر ئەودا، دەرگاکانی ئاسمان کرانەوە، واتە دەرگای خێر و بژێوی بۆ ئەو دەکرێتەوە و دەبێتە زانا و پیتۆڵ و لە لایەن ئەوەوە بژێوی و ژیارێکی زۆر بە خەڵک دەگات.

ئەگەر لە ئاسماندا نیشانە و ماکی سوور هەبوو، ئەوا پاسەوانەکانی ئەو شوێن و دیارە، دەبنە هێما و سەرکەوتن و پیرۆزی.

ئەگەر ئاسمانی دەپەرست واتە بێ ئیمان و گومڕا دەبێ.

ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی لە خەویدا، وەکوو باران، بەرد دادەباری، واتە سزا و بەڵایەکی سەخت ڕوو لە خەڵکی ئەو شوێنە دەکات.

ئەگەر لە ئاسمانەوە گەنم و جۆ دەباری، واتە خەڵکی ئەو شوێنە، دەبنە خاوەنی نیعمەتێکی جۆراوجۆری لە هەژمار نەهاتوو و بوونەوەر، ئاسایش و کار و کاسبی و ژین و ژیاریان بۆ دەستەبەر دەبێت.