بەشی یازدەیەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئاسن:

ئاسنی ئاسایی لە خەودا، خزمەتکارە، ئەگەر نائاسایی بوو، ئەوا شتێک لە کاڵای دونیا دەبێتە پشکی ئەو بە ئەندازەی ئاسنەکە.

ئەگەریش کەسێ بینی ئاسنیان پێدا ئەوا لە کاڵای دونیا بە ئەندازەی ئەو ئاسنە کەسێک شتێکی پێدەدات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی هەریەک لە ئاوێنە و ئاسن لە خەودا، بە هۆی خێر و چاکەیە، ئەگەر لە دەست و پێوەندی حاکمی وڵات بێت.

ئەگەر بینی ئاسنی لە بەرد دەردەهێنا، ئەوا ژیانێکی ناخۆشی بۆ دێتە پێش لە ڕووی مووچە و ژیان و گوزەرانی سەختەوە.