بەشی سێزدەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاش:

ئەگەر ئاشەکە بەرد و ئاسنی لەجیاتی دەغل و دان ورد دەکرد و دەیکرد بە ئارد، ئەوا لەگەڵ کەسێکدا تووشی شەڕ و دوژمنایەتییەکی سەخت دەبێتەوە.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر بینی دەغل و دانی برد بۆ ئاش و کردی بە ئارد، ئەوا لە لایەن خاوەن ئاشەوە(ئاشەوان) خێر و چاکەی پێدەگات.

ئەگەر ئاشەکە بشکێت و لە کار بکەوێ، ئەوا خاوەنی ئاشەکە لەناو دەچێت و دەمرێ.

ئەگەر بەردی ئاش درزی برد و قەڵشا یان، کێشەیەکی تێدا دروست بوو، ئەوا بژێوی خاوەن ئاش، تێک دەچێت.

ئەگەر بینی کەسێک بەردی ئاشی دزی، خاوەنی ئاشەکە زیانبار دەبێت.

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ئاش لە خەودا، جەنگ و دوژمنایەتییە.

ئەگەر کەسێک خۆی لەناو ئاشدا بینیەوە، ئەوا لەگەڵ کەسێک تووشی شەڕ و دوژمنایەتی دەبێت.

ئەگەر وایزانی کە ئاشەکە موڵکی خۆیەتی، دەبێتە ئاشێکیتر و ئەگەر خەلە و خەرمان لە ئاشدا نەبوو، بەڵام سەیری دەکرد کە ئاشەکە دەسووڕێ ئەوا گەشت دەکات.

ئەگەر بەردی ئاشەکە مس یان زەردە یان بەرد بوو، نیشانەی شەڕ و هەرایە.

ئەگەر بەردی ئاش لە ئاوێنە و مینا بوو، ئەوا دوژمنایەتی لەگەڵ ژنان پەیدا دەکات.

ئەگەر ئاشەکە بەرد و ئاسنی لەجیاتی دەغل و دان ورد دەکرد و دەیکرد بە ئارد، ئەوا لەگەڵ کەسێکدا تووشی شەڕ و دوژمنایەتییەکی سەخت دەبێتەوە.

ئەگەر ئاشی بە دەست دەگێڕا، ئەوا دۆست و شەریک و هاوئامێزێکی دڵ و چاو و قایمی دەبێت بە تووشەوە و بە هۆیەوە کارەکەی بە بەرنامە و ڕێکخراوی دەچێت بەڕێوە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئاش لەخەودا، پێنج لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم : فەرمانڕەوا، دووەم: سەرۆک. سێیەم: بە توانایی. چوارەم: پیاوی دلێر. پێنجەم: سەرپەرشتیاری چێشتخانەی فەرمانڕەوا.

خۆبینینەوە لە جێگای ئاش، جێگای سەرۆکی گەورەیە.

ئەگەر بینی ئاشی تێک و پێک شکاند، شتێکی ئاشەکە تێک دەچێت و خراپ دەبێ.