دەزانین کە هێلکە ڕژێنی زاوزێی پیاو و هێلکەدان ڕژێنی زاوزێی ژن، هەر یەکەیان خاوەنی تەڕییەکی ناوەوە و لاوەکین.
تەڕی ناوەوە هەریەکەیان لەو دوو ڕژێنەی سەرەوە کە بە ناوی هۆڕمۆن دەناسرێن ڕاستەوخۆ تێکەڵی خوێن دەبن و شوێنەواری جنسی لە پیاو و ژندا پەیدا دەکەن.