بەشی بیستەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پەیکەری کیمیاوی مەنی پیاو:

بەڵام کچان و ئافرەتانیش لە ئەنجامی خەو بینینەکان دەگەن بە قۆناغی چێژی تەواو هەرچەندە زۆر جاران تووشی دڵەڕاوکێ و دڕدۆنگی دەبن کە ئایا بەڕاستی پیاو دەستی گەیشتووەتێ و کچێتی لەدەست داوە یان باریکی سرووشتیە.

مەنی تازە ڕژاو بە شێوەیەکی سرووشتی ٨٠ لە سەدی مادەی شلەو ٢٠ لە سەدی مادەی وشکە، بەڵام مەنی کە ڕاستەوخۆ لە کیسەی مەنییەوە وەربگیردریت واتە پێش ئەوەی بە شێی ڕژێنی پڕۆستات و کوپەڕ تێکەڵ بێت نزیکەی ١٠/٩ی مادەی وشکە.

مەنی خاوەنی کلۆرۆر و سولفات و فۆسفاتە کانزایییەکان و هەروەها هەندێک مادەی ئەلبۆمینی و لیستینەو لە زەردێنە و سپیلکەی هێلکە دەچێت.

مادە وشکەکانی مەنی بریتین لە بلورە فۆسفاتیەکان و وردیلەی نیشاستەیی و دەزوولە ڕووپۆشەکان لە بۆڕی شێی مەنیدا و هەروەها سوورو سپی و بە تایبەتیش ئەوانەی ماوەیەکی زۆر لە ئاوێزان (جووت بوون) دابڕاون ژمارەیەکی زیاتر لە توخمیان هەیە کە لە هەر سانتی مەترێکی دووجادا بە ١٠٠ ملیۆن مەزەندە دەکرێت و لە شلەی مەنیدا مەلە دەکەن.

هەر کاتێ گەرمی مەنی ڕژاو کەمتر بێ و ماوەی ڕژانی مەنی و ئاوێزان (جووت بوون) زیاتر بێت لە چالاکی و خێرایی جوڵەی توخم کەم دەبێتەوە و دوای ساردبوونەوەی مەنی ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

خڕۆکەی سوور و سپی: تەنی وردن لە خوێن دان لە ١٠ بەش، ٤ بەشی خوێنی مرۆڤ پێک دێنن، هەر کاتێ ژمارەی خڕۆکەی سوور لە خوێندا کەم بووە ئەوا شوێنەواری کەم خوێنی و پەڕینی ڕەنگ پەیدا دەبێ و لەبەرامبەر میکڕۆبەکانی نەخۆشی بەرگری دەکەن.

خەو بینین (شەیتان پێکەنین-شەیتانی بوون) چۆن ڕوو دەدات؟

بەدەرچوونی خۆنەویستی مەنی بە تایبەتی لە شەودا دەڵێن خەوبینین، توخمەکان بەڕێک و پێکی و بێ پچڕان لە لوولە مەنی سازەکاندا دروست کراون و ڕێگاکانی مەنی دەبڕن و لە کیسەکانی مەنیدا کۆ دەبنەوە.

ئەگەر هێشتا ئاوێزان( جووت بوون) و بە واتایەکی دیکە مەنی نەڕژابێت، لەخەویشدا کە دەمارە هەستییەکان ئارام دەبنەوە و سانسۆری دەروونی ڕادەوستێت، فیلمی ئارەزوو و دیمەنە جنسیییەکان دێنەوە بەرچاو و دەبێتە هۆی ڕژانی مەنی.

هەندێک جاریش بە بێ دیتنی دیمەنەکان خەوبینین ڕوو دەدات، لەبەر ئەوە دەتوانین خەوبینین بەیەک کاریگەری بەتاڵ کردنەوەی کیسەکانی مەنی دابنێین کە بەوەش جێگا بۆ توخمەکانی دوای خۆی بکاتەوە.

ئەڵبەتە خەوبینی نەخۆشیش هەیە لە دەزگای زاوزێوە هەر لە خۆوە مەنی دەڕژێت کە لەو کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتی بکرێت.

خەوبینین تایبەت نییە بە لاوەکان بەڵکوو لە بەساڵاچووەکان و لە خێزاندارەکانیشدا هەر ڕوو دەدات، بەڵام لە لاوەکاندا بە شێوەیەکی زیاتر دەبیندرێت.

کەسێک کە بڵێ من بە ڕێگای دەستکرد کاری خەوبینین ئەنجام دەدەم، زیانی زۆری تەندرۆستی و دەروونی بە دواوەیە، کەسانێک کە زیاتر لە رادە تووشی خەوبینین دەبن ئەگەر لە کاتی نووستندا بەزگی پڕەوە نەخەون و پیش نووستن میز بکەن و کاتی نووستن بیر لە دیمەنە هەست بزوێنەکان نەکەنەوە و هەر کاتێ هەستان توڵ بە ئاوی سارد بشۆن و کەمەری خۆیان ببەستن، ئەوە ڕێژەی خەوبینین لەسەر خۆیان کەم دەکەنەوە.

ئەوەی پەیوەندی بە کارەکەی ئێمەوە هەبێ ئەوەیە کە ئایا مێینەش خەوی جنسی دەبینێ؟
ئەو دیاردەیە لە رەگەزی مێینیەیشدا ڕوو دەدات، بەڵام کەمتر لە ڕەگەزی نێر و هیچ شلە و دەرداوێکیش لە داڵانەوە دەرناچێت هەر وەک چۆن لە ڕەگەزی نێردا هەتا کارە فیسۆلۆجیکەی جووت بوون ڕوو دەدات.

بەڵام کچان و ئافرەتانیش لە ئەنجامی خەو بینینەکان دەگەن بە قۆناغی چێژی تەواو هەرچەندە زۆر جاران تووشی دڵەڕاوکێ و دڕدۆنگی دەبن کە ئایا بەڕاستی پیاو دەستی گەیشتووەتێ و کچێتی لەدەست داوە یان باریکی سرووشتیە.