کچان لە ئەندامی جووت بوونیاندا و لە کاتی باڵغ بوونیاندا تووشی تەڕییەک دەبن کە سرووشتییە.
بە هەمان شێوە ژنان لە ئەنجام دانی کاری جنسیدا تەڕییەک هەست پێ دەکەن کە کرداری ئاوێزان (جووت بوون) ئاسان دەکات.
بە هەمان شێوەش لە دەورانی سک پڕی و داوی منداڵ بوونیش خاوەنی تەڕیەکن کە سرووشتییە، ئەو تەڕییەش لینجە و ڕەنگ شیرییە و بۆنەکەی زیانی نییە.
زیاتر ئەو تەڕیانەی کە خلیسکن خاوەنی خورانێکی تایبەتین ناسرووشتین، هەروەها تەڕی هەوکردوو، زەرد و سەوزە و قاوەیییە و نەخۆشییە.
ئەو تەڕییەش زۆربەی جار بە هۆی ئازاری منداڵدان و بەکارهێنانی پەڕۆ کۆنی پیس لە کاتی خوێنی مانگانە یان بە هۆی کرمێک بە ناوی (تریکۆمۆناس ڤاجینالیس – Tricho monas vaginalis)ەوە پەیدا دەبێت.