فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: کە فەرهاد پیرباڵمان دەستگیر کردووە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرهاد پیرباڵ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قاوەخانەی “ماڵی وەفایی” دەسووتێنێت، خاوەنی قاوەخانەکەش باسی ئەوە ئەکات کە، نزیکەی پێنج هەزار کتێب سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.

لای خۆیەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند، پۆلیسی هەولێر لەسەر سکاڵای خاوەنی قاوەخانەکە، فەرهاد پیرباڵی دەستگیرکردووە.

پێشتریش فەرهاد پیرباڵ، هێرشی کردبووە سەر چەند باڵەخانەیەکی حکوومی و زیانی پێگەیاندبوون.

N.A

فەرهاد پیرباڵ قاوەخانەی “ماڵی وەفایی” دەسووتێنێت