عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رابه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” ده‌ڵێت: كورد پێویستی به ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به خۆیان نییه و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی نێوان حزبه‌كه‌ی و ئه‌نقه‌ره ده‌كاته‌وه.
نووسینگه‌ی “چاخی حقوقی” كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئۆجه‌لان ده‌كات، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی دیدارێكی ئۆجه‌لان و دوو له پارێزه‌ره‌كانی “نه‌ورۆز ئۆیسال و رێزان سارجا” له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ چوارشه‌ممه له دورگه‌ی ئیمرالی چاویان به ئۆجه‌لان كه‌وتبوو.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، له دیداری نێوان ئۆجه‌لان و هه‌ردوو پارێزه‌ره‌كه‌یدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا كراوه و له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ئۆجه‌لان گوتوویه‌تی: “با كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی چه‌كداری راده‌گرین. من ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆی خۆم ده‌گرم و باوه‌ڕم به خۆم هه‌یه. من ئاماده‌م بۆ چاره‌سه‌ركردن، به‌ڵام پێویسته ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانییه‌تی ئه‌نجامی بدات”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا.
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان گوتوویه‌تی: من له‌و باوه‌ڕه‌دام كورد له توركیا پێویستی به هیچ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه.