ئیبن سیرین دەڵێ: لە ڕاستیدا ئەژنۆ لە خەودا، بژێوی و گوزەرانی بینەری خەوەکەیە.
ئەگەر دیتی چۆکی شکاوە، واتە کارەکەی شکست دێنێت و بێ ڕەونەق دەبێت.
ئەگەر دیتی ئەژنۆی گەورە و ئەستوور بووە، واتە کارەکەی فراوانتر دەبێت و گوزەرانی ژیانی فراوانتر دەبێت.
ئەگەر دیتی بە ئەژنۆ دەڕۆیشت بە ڕێگادا، واتە کار و گوزەرانی کەم و لاواز دەبێت.
ئەگەر دیتی کڵاوەی ئەژنۆی شکاوە، واتە کارەکەی تێک دەچێت و دەست لە خەڵک پان دەکاتەوە.
ئەگەر دیتی کڵاوەی چۆکی کەوت، واتە ئەو دەستمایەی کە ماویەتی، لەدەستی دەدات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەژنۆ لە خەودا، کار و کاسبی بژێوی ژیانی خەڵکە و هەرچەندە پتەوتر و قایمتر بێ، کار و کاسبیەکەشی باشتر دەبێت، ئەگەریش سست و لاواز بوو، لێکدانەوەی بە پێچەوانەوەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەژنۆ لە خەودا، کار و کاسبی و هەوڵی خەڵکە و هەر زیادی و کەموکورتییەک لە چۆکدا هەبوو، لێکدانەوەکەی بەو شێوەیە کە باسمان کرد.