پەکەکە زۆر کاری لەسەر ئەوە کرد کە خەڵک فێربکات لە جێگەی ناوی رۆژئاوای کوردستان تەنیا وشەی رۆژئاڤا بڵێن، ئەمەش دەسی ئێران، سوریە و دەسی ئەو تورکانەی کە بەرپرسی باڵای پەکەکەن تێدابو کە خەڵک فێر بکەن بۆ ئەو پارچە لە کوردستان، ناوی کوردستان بەکار نەهێنن لەبەری کوردستان تەنیا ناوی رۆژئاڤا بەکار بێنن، ساڵانێکی درێژ دەوڵەتی سوریە کاری لەسەر ئەوە دەکرد شتێک بە ناو کورد و تەنانەت گوندێکیش کە سافی کورد یان زۆرینە کوردی لێ بژی نەهێڵێت لەو پارچەی لە کوردستان هەستا ئەو شوێنانەی کوردی لێ بوون عەرەبی ئەبردە ناویان کە بەرەبەرە بیۆگرافی کوردستان بگۆرێت.
لەم ساڵانی دوایە کە کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە دژ تیروریستانی داعش ئەسەد و لە دژی هێرشی داگیرکەری تورک شەری کرد، کورد لەم پارچەی کوردستانە کەوتە بەرچاوی میدیاکانی جیهان.
داگیرکەرانی ناوچەکە هەوڵێکی زۆریاندا کە لە ڕێگەی پەکەکەوە کارێک بکەن رێگە لە بەکارهێنانی وشەی کوردستان بۆ ئەو پارچە لە کوردستان بگرن، پەکەکە و ئەو حیزبانەی کە باڵێک لە پەکەکەن ناوی کوردستانیان لەسەر رۆژئاوا لابرد، لە دروشم و نوسینو هەواڵەکانیاندا تەنیا وشەی رۆژئاوایان بەکار دەهێنا.
هەتا ئەمرۆ کەسیش نە لە خۆی و نە لە پەکەکە و نە لە هیچ کام لەو حیزبانە کە باڵی پەکەکەن نەپرسی وشەی کوردستان بۆ لە پاش وشەی رۆژئاوا بەکار ناهێنن، مانای رۆژئاوا لە کوردیدا ئەگەر وەری بگێریتە سەر زمانی عەرەبی یانێ ( غرب) کەس نەیگوت ئایا ئەو رۆژئاوای کە ئەیڵێن رۆژئاوای کوێیە، رۆژئاوای کام خاک و میلەتو وڵاتێکە؟ ئەی خۆ وشەی رۆژئاوا بە تەنیا مانایەکی نییە، ئەبێت رۆژئاوای وڵاتێک شوێنێک و نیشتمانێک بێت.
ئێستەش ئەگەر سەرەنج بدەن لە نوسینی زۆرێک لە کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و تەنانەت نەتەوەکانی وڵاتانی دیکەش فێر بوون تەنیا ناوی رۆژئاوا بەکار دێنن بۆ ئەم پارچەیە لە کوردستان بەبێ ئەوەی کە وشەی کوردستانی لەگەڵ بێت.
گریمان گوتمان نەتەوەکانی وڵاتانی ئەوروپا ئەمریکا ئەفریقا و وڵاتانی شەرق نازانن مانای وشەی رۆژئاوا چیە بۆیە زۆر گرینگی بەوە نادەن کە وشەی کوردستان لە پاش وشەی رۆژئاوا بەکار ناهێنن. بەڵام ئەوان لە کوردەکانەوە فێر بوون ئەڵێن رۆژئاوا.
زۆرینەی کوردیش بەبی ئەوەی کە سەرەنج بدات لە پەیامی سیاسی پشت بابەتەکە بزانن چ پیلانێک لە پشت ئەو بابەتەوە هەیە هەڵدەستن ئەو ناو و دروشمانەی کە پەکەکە ئامانجدارانە دایرژاندووە بۆ نەهێشتنی هەر وشەیەکی نەتەوەی کە پەیوەندی بە کوردستانی گەورەوە هەبێت، ئەمانیش دوبارەی دەکەنەوە.
وریا بن پیلانێک لە لایەن هەندێ بەناو حیزبی کوردیەوە هەیە کە ئەیانەوێت ناوی کوردستان لە سەر ئەو پارچەی کوردستانە نەهێڵن هەوڵێکی زۆر ئەدەن خەڵک فێر بکەن لەبەری کوردستان تەنیا وشەی رۆژاوا بەکار بێنن هەتا ئەو بەشە لە کوردستان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان جودا بکەنەوە.
نادر عینایەتی