بەو پارەی کە لە رێگەی هەناردە کردنی نەوتی کوردستانەوە بۆ تورکیا و کرینی شتومەکی تورکی لە لایەن کوردەوە، داگیرکەری تورک چەکی پێ دەکرێت ژن و مندال گەورە و بچوکی کوردی پێ کۆمەڵ کوژ دەکەن.
بایکۆت کردنی هەرشتێکی تورکی و سەفەر نەکردن بۆ ئەو وڵاتە داگیرکەرە کورد کوژە ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیە.
ئەگەر هەر کەس کەمێک ویژدانی هەبێت ئەبێت ئەوە بە پێویست بزانێت کە بە هیچ شێوەیەک نابێت شتومەکی تورکی بکرێت کە تورکی داگیرکەر بەو پارەی لە رێگەی فرۆشتنی شتومەکیەوە بە کورد پەیدای دەکات چەکی پێ بکرێت و لە دوایدا خودی کوردی پێ بکوژێت.
شتی وڵاتانی دیکە بکرن شتی تورکی مەکرن، بەراستی زۆر بەداخەوە بۆ کوردستان کە هەتا ئێستە هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی شتی خۆماڵی ئەمەش ئەبێت کارێکی جیدی بۆ بکرێت، لەو کوردستانە پر پیتو بەرەکەتە شتی خۆماڵی بەرهەم بهێنین، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەقەد کوردستان خاکی پرپیتو بەرەکەت و سروشتو هەوای خۆشیان نییە کە شتی زۆر بەرهەم بهێنن، بەڵام ئەگەر کەمیش بێت هەر شتی خۆماڵ بەرهەم ئەهێنن هەتا سود لە شتی خۆیان ببینن.
بەرێزان بۆ ئەوەی کە بزانن چ شتێک تورکییە و نەیکرن ئەبێت کەمێک وریا بن لەم کاتەدا تورکەکان بۆ فرۆشتنی شتومەکی خۆیان بە کورد هەستاون لە سەر ئەو شتانەی کە تورکییە بە زمانی عەرەبی یان زمانی دیکە نوسیویانە کە کورد نەزانێت ئەو شتە تورکیە پێ دەفرۆشرێت، بەڵام بۆ ئەوەی کە بزانی چ شتێک تورکییە و نەیکری ژمارەی سەریاڵی هەیە، بۆ نمونە: هەر شتێک کە بە ژمارەی 86 دەسی پێ کرد ئەوە تورکییە مەیکرە.
لە ژێرەوە دوو وێنە دانراوە ئەو شتانەی کە تورک دروسی کروە و دەفرۆشرێت سەیری بکەن بزانن چ ژمارەیەکی لەسەرە ئەگەر دەس پێکی ژمارەکە 86 بو ئەوە تورکییە
ن.غ