لە مرۆڤدا بۆنی گوڵ و عەتر و بۆنی خۆشی زار هۆی ڕاکێشانی مێردە بۆ لای هاوسەرەکەی .
١- هەستی دیتن: ئاژەڵ بە هۆی هەستی بۆنەوە بۆ لای جووتی خۆیان دەچن، بەڵام لە مرۆڤدا بەهۆی دیتنەوە پەیدا دەبێت.
هاوسەری بەدبەخت ئەو ژنەیە کە خۆی بۆ مێردەکەی جوان ناکات و خۆی فەرامۆش دەکات و لە کاتی گەڕانەوەی مێردەکەی بەجل و بەرگی چێشت لێ نان و بۆنی چێشتخانە و قژی ئاڵۆزەوە پێشوازی لە مێردەکەی دەکات.
٢- هەستی بیستن: بیستنی دەنگ و جۆری قسەکردن و تەلەفۆن، دیسان یەکێکە لە ڕێگاکانی ئەوین.
٣- هەستی بۆ کردن: ئەو هەستەیە هەروەک باسمان کرد لە ئاژەڵدا بەهێزترە کە لە دەزگای زاوزێیدا لە کاتی فاڵ گرتن و هاتنە کەڵیدا بۆنی تایبەتی هەیە و نێرە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ.
لە مرۆڤدا بۆنی گوڵ و عەتر و بۆنی خۆشی زار هۆی ڕاکێشانی مێردە بۆ لای هاوسەرەکەی .
٤_ هەستی دەست لێدان: دەست بازی و دەست لە یەکتر خشان لە نێوان ژن و مێرددا هۆیەکی سەرەکی ئاوێزان، پێغەمبەر (د.خ) ڕای گەیاندووە کە پێش ئەوەی ئاوێزان لەگەڵ خێزانەکانتاندا بکەن دەست لە ناوەندە هەستیارە جنسییەکانیان بخشنێنن بۆ ئەوەی ئەوانیش ئامادەیی تەواویان هەبێت.
٥- هەستی چێژتن: ماچ کە مایەی هەستی چێژی لێو و زارە، جوڵێنەری سەرەکی هەستی جنسییە.