بەشی چل و پێنجەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەنگوستیلە – مستیلە – پەنجەوانە:

دانیاڵ پێغەمبەر دەڵێت: ئەگەر نەخش و خەسڵەتەکانی پەنجەوانەی بینی، واتە لە لایەن خاوەنەکەیەوە خێر و چاکەی پیدەگات.

ئەگەر کەسێک ئەنگوستیلەی پێدا تاکوو مۆری پێ بکات، ئەوا هەندێک لەو شتانەی کە شایەنێتی، دەستی دەکەوێت، واتە ئەگەر شایەنی فەرمانڕەوایی بێت، پێ دەگات.

ئەگەر دەوڵەمەند بوو، بە ئەندازەی قورسایی و بەهای ئەنگوستیلەکە، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر لە مزگەوت یان لە نوێژدا، لە پرسەدا کەسێک مستیلەی پێدا، ئەگەر بازرگان خەوەکەی بینی، نیشانەی ئەوەیە کە حکوومەت ناوچەیەکی دەداتێ، یان خراپە تووشی خۆی یان خزمەکانی دەبێت.

ئیبن سیرین دەڵێ:؛ ئەگەر کەسێک بینی مستیلەکەی ون بووە، یان دز بردبووی، ئەوا لە کارەکانیدا لەمپەر و دژواری دروست دەبێت.

ئەگەر بینی ئەنگوستیلەکەی شکا و نقێمەکەی مایەوە، واتە گەورەیی و پلە و پایەکەی لەکیس دەچێت و شکۆ و ئابڕووی بۆ دەمێنێتەوە.

ئەگەر پەنجەوانەکەی خۆی بە کەسێک بەخشی، ئەوا هەرچییەکی هەیە، هەندێکی لێ دەبەخشێت.

ئەگەر پەنجەوانەکەی خۆی فرۆشت و پارەی نرخەکەی وەرگرت، واتە ئەوەی هەیەتی، بە کۆ، دەیانفرۆشێت و خەرجیان دەکات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی کانزای ئەنگوستیلەکەی نەشیاو بوو، ئەوا لە ماڵ و سامان، هەرچییەکی هەیە، شتێکی لە کیس دەچێت و فەرمانڕەوایەکیش ڕقی لێ هەڵدەگرێت.

ئەگەر بینی مستیلەکەی زیو بوو، واتە ئەوەی هەیەتی پەسەند و حەڵاڵە.

ئەگەر مستیلەی ئاسن یا خود پۆڵا (حەوت جۆش) و ڕووکار سپی بینی، ئەوەی هەیەتی، کەم و بچووکە.

ئەگەر مستیلەکەی خشڵی زەمبەر و بریق و باق بوو، ئەوا ماڵو سامانەکەی زۆر بچووک و کەمترە لەوانەی باسمان کردووە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی پەنجەوانەی ئاسنی لە پەنجەدا بوو، واتە هێز و توانا بەدەست دێنێت.

ئەگەر لە کانزای تونج (حەوت جۆش) یان مس بوو، ئەوا سوود لە خەڵکی بێ دایک و باب و بێ بنەچە وەردەگرێت.

ئەگەر لە بلوور و شووشە بوو، ئەوا لە لایەن خەڵکی ئاساییەوە شتێکی پێدەگات.

ئەگەر بینی ئەنگوستیلەکەی لای کەسێک بە ئەمانەت دانا، یان بەخشی بە کەسێک و ئەو کەسەش پەنجەوانەکەی ڕەت کردەوە، ئەوا ناکۆکی و دووبەرەکی دەکەوێتە نێوان خۆی و خزمەکانی.

ئەگەر مستیلەکەی دوو نقێمی پێوە بوو، یان کەسێک پێیدا کە دوو نقێمی پێوە بوو، کە ئەو دوو نقێمە وەکوو یەک وابوون، واتە خاوەنی مستیلەکە غوڵامزادەیە.

ئەگەر یەکێ لەو دوو نقێمە کەوت و ون بوو، واتە لە دوو گوناە و تاواندا، تەوبە لە یەکێکیان دەکات.

ئەگەر بینی نامەی نووسیەوە و بە مستیلەکەی خۆی مۆری کرد، واتە شتێکی بە نهێنی پێدەگات.

ئەگەر نامەی کراوەی مۆر کرد، ئەوا شتێکی بە ئاشکرا دەگاتە دەستی.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ،ستیلەی زیو لە خەودا، چوار لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: مەملەکەت و خاک. دووەم: ژن. سێیەم: منداڵ. چوارەم: ماڵ و سامان و مستیلەی زێڕ چاکەیە.

ئەگەر ژنێک بینی پەنجەوانەکەی لەگەڵ نقێمەکەی ون بوو، واتە ڕێز و پێگەی لە دەست دەدات، یان لەگەڵ منداڵەکانیدا دەمرێت، یان ماڵ و سامانەکەی بە فیڕۆ دەچێت.

ئەگەر والی و فەرمانڕەوا ئەو خەوەی بینی، لەسەر کار لادەدرێت.

ئەگەر ژن ئەو خەوەی بینی، مێردەکەی یان منداڵەکەی دەمرێت.