ئەردۆغان وەک سوڵتانێک ڕەفتاری کرد و سەرکردەیەکی کوردی بە کەم هاتە بەرچاو.

میدیا و بەرپرسانی کوردیش خەریکن ڕێکلام بۆ شتوومەک و بازرگانی شتی داگیرکەری تورک دەکەن .

بزانن کاک مەسروور سەردانی ئەردۆغانی کرد لە تورکیای داگیرکەر، ئەردۆغان وەک سوڵتانێک ڕەفتاری کرد و سەرکردەیەکی کوردی بە کەم هاتە بەرچاو، بەڵام عەلیۆڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی خەنی کرد کە بازرگانی بۆڕی گازی لە ئازەربایجانەوە دەست پێدەکات ولە تورکیای داگیرکەرەوە دەڕوات بەرەو ئەورووپا.

میدیا و سەرکردەکانی کوردیش بە زۆر خۆیان بە تورکیای داگیرکەرەوە دەنووسێنن و کە ئەننەما هیچ نەبووە و هیچ ڕووینەداوە و تورکیا کۆمەڵکۆژی کوردانی ڕۆژئاوای نەکردووە.

وا گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان خەریکن بایکۆتی کاڵا و شتومەک و هەموو هاوردەکانی تورکیای داگیرکەر دەکەن میدیا و بەرپرسانی کوردیش خەریکن ڕێکلام بۆ شتوومەک و بازرگانی شتی داگیرکەری تورک دەکەن.

لە ناو یەک لەم وێنانەدا تورکیای داگیرکەر وا خەریکە دیواری بەرز دادەنیت لەو ناوچە نائارامەکەی خۆی و کوردی نابەرپرسیش ئاگای لە خۆ نییە لە بنا گۆییەوە چ ڕوودەدات.