بەشی چل و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، فڕێدانی مەنی:

سپێرمی پیاو لە ژێر کاریگەری ئارەزووی جنسیدا دروست دەبێت، بەڵام سپێرمی ژن لە پێشەوە ئامادە و چاوەڕوانە و پەیوەندی بە نزیکییەوە نییە.

هەندێک وا بیردەکەنەوە کە ژنیش وەکوو پیاو لە هەنگاوی چێژ وەرگرتندا مەنی فڕێ دەدات، بەڵام ئەوە بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە، دەزانین کە سپێرمی ژن هەر (٢٨) ڕۆژ یەک جار دروست دەبێ و ژمارەشی یەک دانە زیاتر نییە، ئەو هێلکۆکە لە سێ یەکی دەرەوەی لوولەی منداڵدان ئامادەی میواندارییە لە سپێرمی پیاو کەلە کاتی مەنی فڕێ داندا دەڕژێتە ناو ئەندامی جووت بوونی ژن.

سپێرمی پیاو لە ژێر کاریگەری ئارەزووی جنسیدا دروست دەبێت، بەڵام سپێرمی ژن لە پێشەوە ئامادە و چاوەڕوانە و پەیوەندی بە نزیکییەوە نییە، بەڵام بە جوڵاندنی بەشە هەستدارەکانی لەشی ژن، ڕژێنی داوێن هەڵدەستێت بەتەڕکردن و ئەوەش یارمەتی ئاسان کردنی کرداری ئاوێزان دەدات.

لە دوای ئەنجامدانی کرداری جنسی قۆناغی خاوبوونەوە دێتە پێش کە ژن و مێرد هەست بە ماندوویی و سستی لاشە دەکەن، ترپە و لێدانی دڵ زیاد دەکات، پاڵەپەستۆی خوێن دەچێتە سەر و ئارەقەیەکی کاتی پەیدا دەبێت، گرفت لەهەست کردنی پێنج هەستەکان پەیدا دەبێت.

چێژ وەرگرتنی ژن کەمێک درەنگترە لە پیاو و لە (٤-١٠) چرکە درێژەی هەیە، پیاو لە دوای فڕێ دانی مەنی دەست بەجێ توانای بەردەوامی کرداری جنسی نییە و کەمێک پشوودانی پێویستە، بەڵام ژن دەتوانێ بە هەوڵێکی کەم چێژەکانی بەدوای یەکدا ئەنجام بدات.

ئەگەر پیاوێک هەر لە خەمی تێرکردنی ئارەزووی خۆیدا بێت و بەس، ئەوە شوێنەواری خراپ و نەخۆشی ڕۆحی و دەروونی بۆ هاوسەرەکەی پەیدا دەکات وەک: بێ خەوی و بێ ئیشتیایی و لاوازی و بێ حەوسەڵەیی و لەوانەیە سەربکێشێ بۆ خیانەت لە ژیانی هاوسەرێتی و هاوبەشیدا، پێغەمبەری ئیسلامیش (د.خ) لەو بارەوە دەفەرمێت: لەسەر ژنەکانتان هەڵمەستن تا ئەوانیش مەیلی جنسییان تێر دەبێت.