چەند سەدە کوردستان بە داگیر کراوی تا ئەمرۆ
یەکەم دابەش کردنی خاکی کوردستان نزیک ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستە لە شەری چاڵدران لە نێوان دوو ئمپراتوری داگیرکەری سەفەوی و عۆسمانی بوو کە دوای شەرەکە وەک بەش کوردستانیان لە نێوان خۆیان دابەش و داگیر کرد
دوای هەڵوشانەوەی دەوڵەتی عۆسمانی ئەو نەتەوانەی کە خاکەکەیان لە لایەن عۆسمانیەکانەوە بۆ دەمێکی درێژ داگیر کرابوو جگە لە کورد سەربەخۆ بوون و دەوڵەتیان دامەزراند بەڵام قسمەتی کورد دوای نەمانی دەوڵەتی عۆسمانی، دابەش کردنی دوو پارچەی دیکەی کوردستان بوو، واتە لە دوو پارچەوە کرا بە ٤ پارچە
تورکیە، سوریە و عێراق١٠٠ ساڵ پێش ئێستە لە لایەن فەرانسە و بەریتانیا لە رێکەوتن نامەی سایکس-پیکو کە روسیاشیان لەگەڵ بوو دروس بوو لەو لاشەوە نەوەکانی سەفەوی پاش نەمانی قاجارەکان بە پیلانی دارێژراوی بەریتانیا وڵاتێکی بێ بنەمایان بونیادنا بە ناو ئێران و ئەم ناوەشیان سەپاند بە سەر خاکی کورد و نەتەوەکانی غیرە فارسدا کە خاکەکانیان لە لایەن ئێرانی پارسیەوە داگیر کراوە
ئەم چوار وڵاتەی کە هەر یەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیر کردووە بوونیان بەو زلهێزانەی رۆژاواوە بەسراوە ، ئەوان دیزانیان بۆ ئەم چەند وڵاتە داگیرکەرەی ناوچەکە کرد و بە رەسمی کوردستانیان دابەش و هەر پارچەیەک لە کوردستانیان خستە سەر دەوڵەتەکانی فارس تورک و عەرەب، هەر ئەو زلهێزانەش پارێزەریان لێ دەکەن کە نەهێڵن ئەم چەند وڵاتە داگیرکەرەی ئێران تورکیە سوریە و عێراق هەڵوەشێنەوە، و رێگری ئەوە بوونە کە هەتا ئێستە کورد نەبێتە خاوەن دەوڵەت.
بۆ ئەم مەبەستەش داگیرکەرانی فارس تورک و عەرەب ساڵانە باجێکی زۆر دەدەن بە وڵاتانی زلهێزی رۆژاوا، هەرچەن حکومەتەکانیشیان ئەو زلهێزانە دیاری دەکەن چ جۆرە دەسەڵات و کەسایەتیەک لە سەر حکوم و دەسەڵات بێت لەم چوار وڵاتە داگیرکەرەی کە کوردستانیان داگیر کردووە
هەر کات هەر حکومەتو دەسەڵاتێک لەو وڵاتانەی ئێران سوریە تورکیە و عێراق هتد.. یاخی بوبێت لە زلهێزانی رۆژاوا لە ناویان بردوەو گۆریویانە بۆ دەسەڵاتو حکومەتێکی دیکە کە گوێ لە مست و خزمەتکاری باشتر بێت بۆ رۆژاوا.
وەک نمونە شای گۆر بە گۆری ئێران ، سەدامی دیکتاوری دەرەندە و و.. هەتا ئەو کاتەی یاخی نەبوون لە زلهێزانی رۆژاوا کێشەیان لەگەڵیان نەبوو بەڵام ئەو کاتەی یاخی بوون هەریەک لەوانەیان بە شێوەیەک لابردو لە ناو برد و کەسانی دیکەیان نا جێگەیان کە زیاتر گوێ بیست و گوێرایەڵی ئەوان بێتو داخوازیەکانیان جێبەجێ بکات
ئێستەش کە هەوڵی لابردنی بەشار ئەسەد دەدەن هۆکارەکەی ئەو یاخی بونەی ئەسەدە لە وڵاتانی زلهێزی رۆژاوا، واتە سەگ کە پەلاماری خاوەنەکەی خۆیدا ئەبێت لە ناوی بەی پاسەوانی دیکە کە وەفادار بمێنێت بۆ خاوەنەکەی دەنێنە جێگەی.
بەڵام لەسەر قەزیەی کورد، بە داگیر کراوی هێڵانەوەی کورد بەشێکە لەو سیاسەتە دوور دارێژراوەی زلهێزانی رۆژاوا کە مەسەلەی کورد دائیم وەک ئەهرۆمێکی گوشار بۆ سەر ئەو وڵاتە داگیرکەرانە کە هەریەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیر کردووە بوونی هەبێت لە ناوچەکە، لێرەدا کورد بۆ زلهێزانی رۆژاوا دەوری لێڵ کردنی گۆمەکە ئەگێرت کە چی لە بنی گۆمەکەیە بێتە سەر ئاو ئەمان بیخەنە تورەکەکەیانەوە، باجێک کە بەردەوام لە لایەن داگیرکرانی فارس تورک و عەرەب دەگات بەوان کە پشتگیری لە کورد نەکرێت بێتە خاوەن دەوڵەت.
هەر چەن ئەمە تەنیا تەواوی یاریەکە نییە کە بە کورد دەیکەن بەڵکو هەر کات زلهێزانی رۆژاوا پێویستیان بە هێزی شەر هەبوبێت وەک هاوپەیمان و دۆست خویان لە کورد نزیک دەکەنەوە هەر کارەکەیان بە کورد جێ بە جێ کرد پشت لە کورد و ئەو بەڵێنانەی کە بە کوردیان داوە دەکەن
بێ کەسی کورد لە ناوچەکەو دونیا وای کردووە کە هەر کات زلهێزانی روژاوا کە بۆ مەبەستی بەرژەوەندی خوازانەی خۆیان لە کورد نزیک دەبنەوە ئەو خیاڵە لای تاکی کورد درۆس کردووە کە لەوانەیە ئەم جارە ئەم زلهێزانە بەڵێنەکانیان ببەنە سەر و هاوپەیمانی کورد بمێنەوە تا کورد ئەم هەلە وەک پشت قایەمییەک بەکار بێنێ خۆی لە بندەستی رزگار بکات،
بەڵام کورد ئەبێت ئەم راستیە باش بزانێت بۆ گەیشتن بە سەربەخۆی نابێت چاو لە بەر رەحمەتێک بێ کە لە لایەن زلهێزانی رۆژاواوە بە کورد بگات، هیچ دەستێک لە دەرەوە نایەت شتێک کە تۆ دەتهەوێت بیدا پێت یان بتگەیەنێت پێ لە کاتێکدا تۆ خوت باورت بە هێزی خۆت نەبێت یان ناوماڵت شێواو بێت پڕ بێت لە ناکۆکی و شەرە حیزبی، لە سەروی ئەمانە هەمویەوە ئەو شتەی کە کورد داوای ئەکات واتە سەربەخۆی حیزبەکان نە باوریان پێ هەیە نەش لە ئەساسنامەی حیزبیاندا جێگەی گرتووە.
لە تەواو دونیا حیزب ئامرازێکە بۆ گەیاندنی گەلەکەی بە ئامانج لای کورد پێچەوانەیە حیزبەکان خەڵکیان کردوەتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتو ئامانجی شەخسی و حیزبی خۆیان، یانێ هەڵەکە لێرەوەیە کە ئەم حیزبانە چیان گوت و چیان ویست ئەبێت خەڵک بەدویاندا بروات، نەک خەڵک چی وت و داخوازی چی بوو حیزبەکان خەبات بۆ ئەو داخوازیەی گەڵ بکەن
هەر بەم هۆیەشەوەیە ئەوەی کە پێ ئەڵێن خەبات بۆ کورد و من پێ ئەڵێم تەنیا خەباتی حیزبی، لەگەڵ ئەوەی کە نەتەوەی کورد داوای ئەکات و ئەیهەوێت یەک ناگرنەوە چۆنکە ئەم حیزبانە نەک مەسەلەی کورد واتە سەربەخۆی بۆ کورد داوا ناکەن بەڵکو هەر یەک بە شێوەگەڵێک ئەم رەستە بە بیری کورد و داگیرکەران دێننەوە کە خەبات بۆ دموکراتیزە کردنی ئەو وڵاتە داگیرکەرانە دەکەن نەک بۆ سەربەخۆی کوردستان
کورد بە کوشت دەدرێت، بۆ دموکراتیزە کردنی ئەو وڵاتە داگیرکەرانەی کە هەریەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیر کردووە ئیتر با ئەوە بمێنێت کە گەیشتنی ئەو وڵاتە داگیرکەرانە بە دموکراسی مەحاڵە و ئەمە جگە لە وەهم و خەیاڵ شتێکی دیکە نییە.
تاکە هەلێکی مێژوی بۆ کورد رەخسا کە لە پارچەیەک لە #کوردستان کورد رێفراندومی بۆ سەربەخۆی کرد، لەبەر ناکۆکی حیزبی و نیشتمان فرۆشی ئەم حیزبانە ئەم ئاواتە مەزنەی کە کورد سەدان ساڵە خەونی پێیەوە دەبینێت لە کوردیان تێک دا کەوتنە پێش هێزی داگیرکەرەوە هەتا ناو شارە کوردیەکان هێنایان هەرچی دەسکەوت هەبوو کە کورد لەم چەند ساڵە بە خوێن بە دەستی هێنابوو هەمویان بە بادا.
کەسانێک کە خیانەت بە نەتەوەکەی و نیشتمانەکەیان بکەن، کەی بێ وڵاتی و بێ دەوڵەت بوون کار لە سەر شعوریان ئەکات ئەمانە لەو جۆرە کرمە ئەچن کە لەدار ئەدەن ئەیخوات، ئەگەر سەمپاشی نەکرێن ئەو دارە دا ئەرزنن
تا ئەم حیزبانە رێک نەکرێنەوە نەگەرێنەوە بۆ ئەو ئامانجە سەرەکیە کە سەربەخۆیە بۆ کورد و ئەو خائینانەی کە خیانەتیان بە گەلی کورد و نیشتمان کردووە بە سزای خۆیان نەگەن، بەرهەمی #کورد نەک هیچ نابەێت و بە ئامانجی خۆی ناگات بەڵکو بەرەو لەتبونو لەناوچونی زیاتر ئەروات, و دەیان ساڵی دیکە ئەبێت بن دەست و بێ ناسنامەو بێ دەوڵەت بمێنینەوە.
–
نادر عینایەتی