دوو کۆڵبەری کورد کە هەردووکیان بران بە ناوەکانی فەرهاد خەسرەوی و ئازاد خەسرەوی خەڵکی گوندی ” نێی” مەریوان لە شاخی تەتە و ژاڵەی هەورامان بە هۆی بارینی بەفر و باو کریوە گیریان خوار د ئازاد خەسرەوی لە سەرما گیانی لە دەست دا، فەرهاد خەسرەوی برای هەتا ئێستە خەڵکی ناوچەکە بە دوایدا دەگەرێت کەس نازانێت زیندوە یان ئەویش وەک براکەی لە سەرما گیانی لە دەستداوە
تاڵانکردنی هەبونی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە وای کردووە کە لە بەر نەبوونی کار لە سەر ناچاری کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان روو لە کاری دژوار و پڕ مەترسی کۆڵبەری بکەن، جیا لەوەی کە کۆڵبەران بەهۆی سەرما و کەوتنە خوارەوە لە شاخە بەرزەکانی کوردستان گیان لە دەست دەدەن هەروەها لە لایەن هێزەکانی داگیرکەری ئێرانیشەوە ئەدرێنە بەر گوڵە و شەهید دەکرێن