نامەیەک بۆ تیم مارت و وڵامی ئەوان بۆ ئێمە.

سڵاو بەڕێزان “ئێمە بەرەی بایکۆتین”، داواکارییەکمان هەیە لێتان.

دەتوانن کاڵا و شتوومەکی تورکی هاوردە نەکەن و براندێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ کاڵا و شتوومەکەکانتان؟ ئەگەر ناتوانن ئێمە هەڵمەتی بایکۆت لە هەرێمی کوردستان دژی ئێوە دەخەینە گەڕ بۆ لەناوچوون و لە سەر دەست مانەوەی کاڵایەکانتان.

بە سپاسەوە بەرەی بایکۆت لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات.

ناو نیشانی ئێمە لە فەیسبووک: Boycott TURKEY | بایکۆتی شتومەکی تورکی.

تێبینی: ئەگەر دەتوانن زوو وڵاممان بدەنەوە، ئەگینا دژی ئێوە هەڵوێستمان دەبێت.

وڵامی ئەوان بۆ ئێمە: دەتوانی پەیوەندی بکەی بە بەشی یاسایی کۆمپانیای ئێمەوە، هەر شتێک بێ ڕەزامەندی ئێمە بکرێت، هەڵوێست وەردەگرین و خۆتان بەرپرسن.

وڵامی ئێمەش بۆ ئەوان: ئێمەش ئەم بابەتە بڵاو دەکەینەوە و دەتانخەینە ناو گەردەلوولی بایکۆتەوە، تا دەگاتە دەستی بەشی یاسایی کۆمپانیایەکەتان.

ناو نیشانی تیم مارت:

m.me/teammart

Call 0750 559 5000

https://www.facebook.com/teammart/