باشترین گەورەیی ژن ئەوەیە ئارامی بخاتە ناو ماڵ و نهێنی خێزان نەباتە دەر و پڕ کەرەوەی کەلێنەکانی ژیانی پیاو بێت، ئەگەر ژن گوێ ڕایەڵی پیاو بوو لە لایەکی تریشەوە پیاو گوێ ڕایەڵی ئەو دەبێت.
خۆشەویستی لەگەڵ ژندا لەوانەیە لای زۆربەی کەس هەر هەوا و هەوەسی خۆی لەبەرچاو گرتبێ کە ئەو کاتە ژنێکی ناز فرۆش و عیشوەگەر دەبێتە جێگای پەسەندی ئەو، چونکە ئامانجی تەنها دامرکاندنەوەی ئارەەزووی جنسییە.
پەسەند کردنی جوانی لە مرۆڤدا (نێر و مێ) شتێکی سرووشتییە، چونکە سرووشتەکەی وایە جوان هەڵدەبژێرێت، بۆیە ژنیش سەرەڕای جوانی سرووشتی خۆی شەیدای جلی جوان و ڕازاوەیە تا سەرنجی بەرنابەر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.
پیاو هەمیشە ژنی گەنج تر لە خۆی هەڵدەبژێرێت و پێی خۆشە هاوسەرەکەی لە خۆی بچووکتربێت، پیاو ژنی گوێ ڕایەڵی خۆش دەوێت، گوێ ڕایەڵی ژنیش بۆ مێرد نابێتە مایەی لەدەست دانی سەربەخۆیییەکەی، چونکە لە هەمان کاتدا کە سنووری سەربەخۆیی خۆی دەپارێزێت دەتوانیت گوێ ڕایەڵی هاوسەرەکەشی بێت.
سەربەخۆیی و گەورەیی ژن بە مێردە و ژنێک کە سەربەخۆیی خۆی پێخۆشە دەبێ بۆ سەربەخۆیی مێردەکەشی تێ بکۆشێت، ژن ئەگەر گوێ ڕایەڵی مێردەکەی بێت و ئاکاری جوان بێت، زیاتر بوونی خۆی دەتوانێ لەبەرامبەریدا بسەلمێنێ هەروەها ئەگەر ژن گوێ ڕایەڵی پیاو بوو لە لایەکی تریشەوە پیاو گوێ ڕایەڵی ئەو دەبێت.
پیاو وەفا و گوێ ڕایەڵی لە ژن دەوێت، هیچ شتێک لەوە زیاتر نابێتە مایەی تووڕەیی و بێزاری پیاو کە ژن ڕابردووی خۆی لە لای باس بکات بەتایبەتی ئەگەر ببێتە مایەی هەست بریندارکردنی، دەبێ ئارامی و حەوسەڵەیی ژن زیاتر بێت لە پیاو، چونکە لەوانەیە پیاو لەبەر سەرقاڵی ژیانی دونیا غەمێکی لەدەرەوە بۆ پەیدابووبێ، ژنی چاک ئەوەیە ئاو بەسەر ئاگری تووڕەیی پیاودا بکات.
باشترین گەورەیی ژن ئەوەیە ئارامی بخاتە ناو ماڵ و نهێنی خێزان نەباتە دەر و پڕ کەرەوەی کەلێنەکانی ژیانی پیاو بێت.