ئیبن سیرین دەڵێ: هەرچەند باڵندەی بە گەورەتر ببینێ لە خەویدا، ئەوا هەوڵ و کۆششی بینەری خەوەکە بۆ گەیشتن بە خواستەکەی، زیاتر دەبێت.
ئەگەر بینی باڵندەی هەبوو و لە دەستی هەڵفڕی و جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای، خواست و ئاواتەکانی دێتە دی.
ئەگەر بینی هەڵفڕی و ڕۆیشت، ئەوا هەندێک لە سەروەت و سامانەکەی دەڕوات و نامێنێ.
ئەگەر دیتی باڵندەیەکی زۆر، لە شوێنێکدا دەیانخوێند، نیشانەی ئەوەیە بەڵایەک دروست دەبێت.
ئەگەر بینی گونی باڵندەی هەبوو، نیشانەی منداڵە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی باڵندەکە قسەی لەگەڵ کرد، واتە کارەکەی بەرزتر دەبێتەوە.
ئەگەر بینی باڵندەیەک، پارچەگۆشتی لە ئەندامی لەشی لێکردەوە، واتە بە زۆر، پارە و سامانی لێدەستێندرێ.
جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی کەڵەشێر لە خەودا، باشترە لە باڵندەکانی تر.
ئەگەر دیتی باڵندەی هەبوو، نیشانەی ماڵ و سامانە و دەگات بە خۆشییەکانی دڵێ.
ئەگەر دیتی باڵندەی گرت، نیشانەی گەورەییە و پەڕ و ئێسقانەکەیشی لە خەودا هەمان واتای هەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی باڵندەی هەبوون، واتە منداڵێکی دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی باڵندە لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: گەورەیی. سێیەم: سەرۆکایەتی. چوارەم: فەرمانڕەوایی.