دوای چوار رۆژ گەران تەرمی بێگیانی ”فەرهاد خەسرەوی” کۆڵبەرە 14 ساڵەکەی خەڵکی ” نێی ” سەر بە شاری مەریوان لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە
دەیان کەس لە خەڵکی ناوچەکە چوار رۆژی تەواو بە دوای دۆزینەوەی فەرهاددا دەگەران.
رۆژی سێ شەمە رێکەوتی 17ی دێسامبری 2019 فەراد لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی بارینی بەفرو کرێوەوە رێگایان ونکرد، هەر لە رۆژی یەکەم تەرمی بێگیانی برا 17 ساڵانەکەی فەرهاد بە ناوی ” ئازاد خەسرەوی” دۆزرایەوە، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ”حسەین کەریمی ” کە جستەی سەرما بردویە لە هەمان رۆژدا لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە گەیاندیانە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزشکییە.
لە سەرەتای ساڵی 2019وە هەتا ئێستە: 7 کۆڵبەری ژێر 18 ساڵ گیانیان لە دەست داوە، و یەک کۆڵبەریش بریندار بووە، 6 لەو کۆڵبەرانە بە تەقەی هێزی داگیرکەری ئێرانی شەهید و بریندار بوون.
هەروەها لە 12 مانگی رابردوەوە 14 کۆڵبەر لە شاخەکانی کوردستان بە هۆی سەرما بردویەوە گیانیان لە دەست داوە.