“براوەی یەکەمی جەنگی نێوان تورکیا و ئەمەریکا، رووسیا ده‌بێت”.
“براوەی یەکەمی جەنگی نێوان تورکیا و ئەمریکا، رووسیا ده‌بێت”.
نووسه‌رێكی كورد، له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سووریا و چاره‌نووسی پارتى كرێكارانى كوردستان، ده‌ڵێت، كارتى په‌كه‌كه سووتا و ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزى ڕۆژ ڕێكبكه‌وێت.
جه‌زا چنگیانى، نووسه‌ر و ڕۆشنبیری كورد، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سووریا، نووسیویه‌تى: “بڕیاری جوڵەی یەکە سەربازییەکان، بڕیاری سیاسیە، نەخشەی ستراتیژی سیاسی وسەربازی نەخشەی ستراتیژی ئابوورییە، چونکە سیاسەت هونەری پاراستنی بەرژەوەندیە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه کشانەوەی ژماره‌یه‌ك لە سەربازانی ئەمریکی بڕیارێکی کت‌وپڕ نییە، دروستبوونی هێزی (رۆژ) لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەم نەخشەیە کێشرا، ئەمریکا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ تورکیادا تووشی رووبەڕوونەوەی سەربازی ببێتەوە، چونکە دوو ووڵاتی ناتۆ نابەرامبەر به‌تەواوی کێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵات ئاڵۆز دەکات: “براوەی یەکەمی جەنگی نیوان تورکیا و ئەمریکا، رووسیا ده‌بێت”.
ئه‌و نووسەره باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ئەمریکا لە ئاوازى سیاسی کورد و تورک باش گەیشتووە، تێگەیشتنی مێشکی سیاسی تورک بەرامبەر بە پرسی کورد بەتایبەتی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) لای ئەمریکیەکان و جیهان واتە کێشەیەکی بێ چارەسەر.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه بۆ چارەسەری ئەم لەمپەرە، ئەمریکا هێزی رۆژی دروستکرد: “ئەم هێزە گەورەتر دەبێ و دەگەڕینەوە بۆ رۆژئاوا”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى كه له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى پێداوه: “بۆچی ئەمریکا ٢١ بنکەی چاودێری سەربازی لە نێوان تورکیا ورۆژئاوادا، هێشتووه‌تەوە؟”. له وه‌ڵامدا نووسیویه‌تى: “لەبەر ئەوەی هێزی رۆژ و هێزی په‌كه‌كه یان دەبێت بە دیالۆگ بگەنە ئاستێکی باش، یان په‌كه‌كه رۆژئاوا چوڵ بکات و بگەرێنەوە بۆ قەندیل، یاخود شەڕێکی جەرگ بڕ لە نێوان رۆژئاوا و په‌كه‌كه دروست دەبێت.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه لەم شەِرهدا ئەمریکا و ئەورووپا یارمەتی رۆژئاوا دەدەن، به‌ڵام رووسیا بێدەنگ دەبێ و تورکیا لەژیر هەڕەشەی ئەمەریکا و بوونی ٢١ بنکەی چاو‌دێر ناتوانێ هاوبەشی ئەو شەڕە بکات، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “لەم شەڕه‌دا کورد زیانێکی زۆری بەردەکەوێ و چارەنووسی په‌كه‌كه ڕەش دەبێ”.
ئه‌و نووسه‌ره كورده، كه نیشته‌جێی ڕووسیایه، ئه‌وه‌شى نووسیوه، كه: “ئەو شەڕەی پێویستە سوپای ئەمریکا دژی په‌كه‌كه لە رۆژئاوا بیکات، بەهێزی رۆژ دەیکات، واتە جوڵەی یەکە سەربازییەکانی رۆژ لە پینتاگۆنه‌وه دەجولێ، ئه‌وه‌ش بۆ؟:
یەکەم: لەبەرئەوەی گەلی ئەمریکی گلەیی لەوە نەکەن ئەمریکا سەربازەکانی دەکات بەقوربانی.
دووهەم: سەرکەوتنی هێزی رۆژ، واتا سەرکەوتنی ئەمریکا لە کۆنترۆڵکردنی هێزی پێشمەرگەی باشوور و رۆژئاوا لە یەکەیەکی سەربازی “تۆکمەدا”. ئەم هێزە تۆکمەیە دەبێتە سڕینەوەی سنووری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وجیۆسیاسی نێوان باشوور و رۆژئاوا. ئەمەش شانسێکی مێژووییە لەبەردەم کورد دا، ئەگەر کورد هۆشیاربن نزیکە بە شێوەیەک لە شێوەکان باشووری کوردستان و رۆژئاوا ببن بە”یەک هەرێمی فیدراڵی”، یان دەبن بە بەشێک لە فیدراڵی لەگەڵ عێراق یان دەبن بە بەشێک لە فیدراڵی سووریا.
دەسەڵاتی فیدراڵی پلەیەکی نزیکە بۆ دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆ، زیندووکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی (ڕیفراندۆم) باشوور رۆڵی گرنگ دەبینێ.
نووسه‌ر به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانى، ده‌ڵێت: “ئەمریکا لە رۆژئاوا نەکشاوەتەوە و ناشکشێتەوە، لەشکری رۆژ بەشێکە لە سوپای ئەمریکی بە بەرگی کوردی و لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستاندا.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا، نووسیویه‌تى: “بۆ پیڵاوی خوشک وبرایانی قەندیل دەچەمێمەوە. ئەو ڕاستیە زۆر تاڵە، بەڵام زۆر پێویستە بگوترێت، تا ژمارەی وێنەکانی بەڕێز ئۆجەلان لە شەقامەکانی شارەکانی رۆژئاودا بوونی هەبێ، ژیانی ئۆجەلان دژوارتر دەبێ، تا په‌كه‌كه لە رۆژئاوادا بوونی هەبێ، په‌كه‌كه خزمەتێکی زۆر بە ستراتیژییه‌تی فاشستی تورک دەکات: “کارتی په‌كه‌كه سووتا”.