بە بڕیاری خامنەیی، عەقید ئیسماعیل قائانی لە جێگەی قاسم سولەیمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس دەستنیشانکرا.

بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری ئێرانی داگیرکەر عەقید ”ئیسماعیل قائانی” لە جێگەی قاسم سولەیمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس دەستنیشانکرا.


بەرلەوەی بزانین ئەم کەسەی کە دەستنیشانکراوە ئەتوانێت شوێنی قاسم سولەیمانی پر بکاتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی کە درێژە بە کارە تیرۆریستیەکانی بدات لە وڵاتانی دەوروبەری ناوچەکە، ئەبێت لانی کەم یەکێ لەو کەسانەی دەستی راستی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی بێت کە لە جێگەی قاسم سولەیمانی دەستنیشانکراوە.

چۆنکە قاسم سولەیمانی کەسێکی نزیک لە خامنەی بوو تەنانەت لە لایەن زۆرێک لە ئێرانیەکانەوە بە کۆری خامنەیی ناودەبرا، بۆیە هەروا بە ئاسانی کەسێک لە جێگەی قاسم سولەیمانی دانانێت ئەگەر لە خۆیەوە نزیک نەبێت.

خامنەیی، داوا لە هەموو هێزەکانی سوپای قودسیش دەکات کە هاوکاری ئیسماعیل قائانی بکەن.


ئیسماعیل قائانی کێیە
– فەرماندەی سوپای قودسی تروریستی ئێرانە
– ساڵی 1957 لە مەشهەد لەدایکبووە
– ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی سوپای تروریستی پاسدارانی ئێران
– لە ساڵی 1980ـەوە لە شەڕەکانی دژ بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداربووە
– لە ساڵی 1981 تاوەکو 1987 فەرماندەی لەشکری 21ی ئیمام رەزا بووە
– لە شەڕی ئێران و عێراقدا برینداربووە و کەمئەندامە
– لە 1987 کراوەتە فەرماندەی لەشکری 5ی نەسری سوپای تروریستی پاسدارانی ئێران
– لە ساڵی 2008 بووەتە جێگری فەرماندەی سوپای قودس
– پلەی سەربازییەکەی عەمیدی پاسدارە
– دوای بە سزا گەیاندنی قاسم سولەیمانی لە لایەن فرۆکە ئاسمانیەکانی هێزی ئەمریکاوە لە 03-01-2020 کرایە فەرماندەی سوپای تیروریستی قودس