تەموورە ئامێرێکی ساز ژەنینی کۆنی کوردیە کە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ بەرلە ئێستە دەگەرێتەوە، مەڵبەندی تەموورە داڵاهو سەر بە شاری کرماشانە، لای کوردانی سەر بە ئاینی یارسان پیرۆزە دەقە ئایینی و پیرۆزەکانی یارسانەکانی لەگەڵدا بە ئاوازەوە دەخوێنرێت.
لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بە تایبەت لای کوردانی یارسان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کوردانی عەلەوی لە باکوری کوردستان ئەم کامێرە لە بۆنەو کۆبونەوەکاندا دەژەنن بەشێکە لە میراتی کلتوری کورد.
تورکیایی داگیرکەر دەیەوێت لە رێکخراوی یونسکۆدا بە ناوی خۆیەوە تۆماری بکات.
جێگری کەلتوور و ئیرشادی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیش سەبارەت بەو هەڵوێستەی تورکیا ئەڵێت: “ناچارین هەندێک لە پیشەسازی و میراتە کەلتوورییەکان بە هاوبەشیی وڵاتانی دیکە تۆماربکەین”
مەبەستی ئەوەیە هەرچی هی کورد بێت نابێت تەنیا بە ناو وڵاتی تورکیاوە تۆمار بکرێت ئەبێت بە هاوبەشی بەناو ئێرانیشەوە تۆمار بکرێت
ئەمە واتە ئەوەی کە هەرچی هی کورد بێت مۆرکی ئەو چەند وڵاتە داگیرکەرەیە کە کوردستانیان داگیر کردووە، لێرەدا ئەبێت ئەوە تێبگەین کورد نەک هەر خاکەکەی داگیر کراوە و بێ ناسنامەیە بەڵکو خاوەن خۆدی خۆشی نییە و خۆیو هەرچی هەیەتی و نیەتی لە سەر مورکی داگیرکەر حیساب دەبێت.
ئایا باشوری کوردستان کە نیوچە سەربەخۆیەکی هەیە هەتا ئێستە چ هەوڵێکی داۆە بۆ ئەوەی شتە کلتوریەکانی کورد لە یونوسکۆ و شوێنە جیهانیەکان بە ناو مورکی کورد تۆمار بکات ئەمە کەمتەرخەمی کورد لەو پارچە لە کوردستانە کە داگیرکەران هەرچی کورد هەیەتی بە ناو خۆیانەوە تۆماری دەکەن.
ن.ع